هۆکاری جەنگی ئوکراینا بریتیە لە پلانی دووبارە بونیادنانەوەی ئیمپراتۆریی لە لایەن زلهێزێکی توندڕەو کە ڕوسیایە. هەروەک خۆی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتین لە ساڵی ٥٠٠٢ هەڵوەشانەوەی ڕوسیای بە “گەورەترین کارەساتی جیۆپۆلیتیکی سەدەی بیستەم” ناوزەند کرد و چەند جارێکیش دواتر دڵگرانی خۆی دەربڕی بەهۆی ئەوە. لە کاتی واژووکردنی کاغەزی لکاندنی هەرێمەکانی ئوکراینا: دۆنێچک، لوگانسک، خێرسۆن و زاپۆرۆسک، بۆ جارێکی تر گوتی:
هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەت کارەساتێکی نەتەوەیی بوو کە یەکێتی نەتەوەیی ئێمە لەباریەک دەرهێنا. بە هەمان شێوە بەریتانییەکانیش دەیانتوانی هەمان شت بنوسن لەبارەی هەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆرییەکەیان.
پوتین دەیەوێ وێنەیەکی تازەی خۆی بە مێژووی ڕوسیا ببەخشێت، کە گوایا “ڕوسیای پیرۆزە” کە پەیامێکی خودایی هەیە بۆ دەست بەسەرداگرتنی نەتەوە دراوسێکان. لەم چوارچێوەیەدا ڕایگەیاند ئوکراینا بۆ ئێمە هەر تەنها وڵاتێکی دراوسێ نیە ،بەڵکو بەشێکی دانەبڕاوە لە مێژوو و کولتور و روحانییەتی ئێمە. ئەو قسەیە هەر ئەوەندە ڕاستییەی تێدایە کە بگوترێت وڵاتانی دروستبوو دوای هەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆریی عوسمانی هەر تەنها وڵاتی دراوسێ نین، بەڵکو بەشێکی دانەبڕاون لە تورکیا. هەروەك چۆن هیچ هاوڵاتییەکی عێڕاقی بەو قسەیە ڕازی نابێت بەهەمان شێوە هیچ هاوڵاتییەکی ئوکراینی ڕازی نابێت بەو قسەیەی پوتین. ئەو قسەیەی کە دەڵێت ئوکراینییەکان بریتین لە “ڕوسە بچوکەکان” و بەشێکن لە نەتەوەی ڕوسیای گەورە، وەک ئەوە وایە لە ڕوومەتی ئوکرایینییەکان بدەیت.
نە وڵاتی ئوکراینا نە هیچ وڵاتێکی دیکە هیچ هۆکارێکیان نەداوەتە دەست ڕوسیا تاوەکو ترسی هەبێت لەسەر ئاساییشی خۆی. هەر لە سەرەتای پەلامار و داگیرکارییەکە ڕوسیا قسەی ناڕاست دەکات لە ڕێگەی گەڕانەوە بۆ سەر ناڕەزایی ناوخۆیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سوود وەگرتن لە دوژمنایەتی بۆ نمونە عێڕاق و ئەمریکا و ناتۆ. پێویستە ئەوە بگوترێت لە سەردەمی جەنگی جیهانی دووەمە لە ساڵی ٥٤٩٢ هیچ وڵاتێک پەلاماری ڕوسیای نەداوە، بەڵکو ئەوە ڕوسیایە پەلاماری وڵاتان دەدات. یەکێتی سۆڤیەتی جاران هەریەک لە وڵاتانی وەکو پۆڵەندا و چەند وڵاتێکی دیکەی داگیرکردبوو لە ساڵی ٥٤٩٢ تاوەکو ٥٤٤١، لە ساڵی ٥٤٢١ پەلاماری هنگاریای دا، لە ساڵی ٥٤١١ چیکوسلۆڤاکیای داگیرکرد، ئەمە جگە لە پەلاماردانی ئەڤغانستان و چەندین ناوچەی دیکە.
پۆڵەنداش وەک زۆر لە وڵاتانی ئەوڕوپای ناوەڕاست و ڕۆژهەڵات، لەگەڵ ئەوەش کە ئازاری زۆری چەشتیە لەدەست ڕوسیا، بەڵام هەوڵی داوە پەیوەندی دۆستانە دروست بکات لەگەڵی لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش و مامەڵەی یەکسان.
بەڵام ڕوسیا ناخوازێت ببێتە وڵاتی ئاسایی، بەڵکو دەیەوێت ببێتە ئیمپراتۆریی. هیچ وڵاتێک مەترسی بۆ سەر خاک و یەکێتی و سەروەری ڕوسیا دروست نەکردووە. ئەمە ئەو ڕەوتانەش دەگرێتەوە کە بۆ ڕزگاری نەتەوەکەیان تێدەکۆشن لە کۆڵۆنیای ڕوسیا، واتا لەو ناوچانەی کە ڕوسیا لە سەدەی نۆزدەم داگیری کردوون و لە ڕووی کولتوری و ئیتنی و مێژووییەوە هیچ خاڵێکی هاوبەشیان نیە لەگەڵ ڕوسیا، بۆ نمونە چیچان، بوریاچیا، کاوموچیا و هتد. هەرچەندە دۆخی کۆڵۆنیایی ئەو ناوچانە نادادپەروەرییەکی مێژووییە، بەڵام بە ئامانجی دروستکردنی پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ ڕوسیا هەموو ئەو دۆسیانە وەکو پرسێکی ناوخۆیی ڕوسیا هەژمار بکرێن.
بەڵام ئەو بۆ ڕوسیا بەس نیە. پێی وایە ئەو وڵاتانەی کە پێشتر بەشێک بوون لە سنوری وڵاتەکەی، دەبێت دیسانەوە بگەڕێنەوەژێر ڕکێفی ڕوسیاوە. ئەوەش وڵاتانی وەکو ئوکراینا و بیلاڕوس و تەنانەت پۆڵەنداش دەگرێتەوە. لەم ئاسۆیەدا ڕوسیا هەرسنوردارکردنی هەوڵەکانی ئەم وڵاتە لە ڕێگەی بڕیاری ئازادانەی وڵاتانی خاوەن سەروەری، وەکو هێرش بۆ سەر خۆی ئەژمار دەکات. بەڵام هیچ نەتەوەیەک ئەم جۆرە هەڵوێستە قبوڵ ناکات.
گەرەنتی سەربەخۆیی ئوکراینا و جوداخوازانی ڕوسیا
هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ٥٤٤٥ بە هۆکاری جەنگی و هێرشی دەرەکی نەبوو، بەڵکو بەهۆی ڕێكکەوتنی سەرکردەکانی ڕوسیای سۆڤیەتی و بیلاڕوس و ئوکراینا لە ناوچەی بیاوۆڤیەژی لە دیسێمبەری ٥٤٤٥. بەم شێوەیە ئوکراینا وەکو وڵاتێکی سەربەخۆی لەدایک بوو. لە ئەنجامی ئەو گشتپرسیەی ئەوسا ئەنجامدرا بۆ سەربەخۆیی بە ڕێژەی ٤٠٪ دەنگیان بە بەڵێ دا کە ژمارەی بەشداربووان ١٩٪ بوو. لە ناوچە داگیرکراوەکانی ژێر دەسەلاتی ڕوسیا بۆ سەربەخۆیی لە هەریەک لە هەرێمەکانی وەکو لوگانسک ١٩٪ و لە هەرێمی دۆنیەچک ٧٧٪ لە هەرێمی خێرسۆن ٤٠٪ و لە دورگەی کریم ٢٩٪. ڕوسیاش بێ هیچ لارییەک دانی بە هەموو سەربەخۆییەکانی ئوکراینا و هەرێمەکان دانا. جیالەوەش، لە ساڵی ٥٤٤٩ لێکتێگەیشتنی بوداپست واژووکرا کە تیایدا ڕوسیا دانی نا بە یەکگرتوویی خاکی ئوکراینا و لە بەرانبەردا ئوکراینا دەستبەرداری چەکە ئەتۆمییەکانی بوو.
جوداخوازەکانی سەر بە ڕوسیا لە ساڵی ٥٠٥٩ دروست بوون کاتێک ڕوسیا ویستی سزای ئوکراینا بدات لەپای ئەوەی ئەم وڵاتە ویستی سەربەخۆیی زێتری هەبێت. هۆکارەکەش ئەوە نەبوو کە ئوکراینا پلانی هەیە بچێتە ناو ڕێکخراوی ناتۆ، چونکە زۆر لە ئەندامانی ناتۆ دژی ئەوە بوون، کەوایە ئەوە شتێکی ناواقعی بوو. خۆ ئەگەر ئوکراینا بیخوازیایە بچێتە ناو پەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ، ئەوا پرسێکی ناوخۆی ئەو وڵاتە بوو و پەیوەست بوو بە بڕیاری سەروەری، هەروەها ڕازی بوونی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، نەوەک بڕیاری ئیمپراتۆرییەکی توندوتیژ کە ئەو بڕیارە بە مافی خۆی دەزانێت. هاوڵاتییانی عێڕاق پێویستە باش لەوە تێبگەن. لە ساڵی ٥٠٥٩ خەڵکی ئوکراینا دژی دەسەڵاتی سەربە ڕوسیا هاتنە سەر شەقامەکان، چونکە سەردانی وڵاتی پۆڵەندایان دەکرد و دەیانبینی خەڵکی پۆڵەندا چۆن دەژین و ئەوانیش لە چ دۆخێک دەژین. بە تایبەتی نەوەی نوێ کە حەز بە گەشەکردن دەکەن و دەیانەوێ ئاسۆی ژیانیان ڕوون بێت و حەزیان دەکرد ئوکراینا لە یەکێتی ئەوڕوپا نزیک بێتەوە. ڕێگری کردن لەو چانسەی خەڵکی ئوکراینا وایکرد خەڵک دژی دەسەڵات بێنە دەر و دەسەڵاتی سەر بە ڕوسیا ڕاوەدوو بنێن. )ئوکراینییەکان حەزیان دەکرد بێنە ناو ستروکتوری ئابووری، کەس بیری لەوە نەکردبووەوە کە چەک بەدەست بهێنێت یان بێنە ناو ڕێکخراوی ناتۆ(. ئایا دەکرێ ئەوە بە تاوان بزانرێت؟ ئایا بە هەمان شێوە گەنجانی عێڕاقی ناخوازن باشتر بژین؟
ئەو جوداخوازانەی کە پێشتر باسکران هیچ پەیوەندییەکیان بە کەمینەی نەتەوەیی نیە کە حەز و مافی سەربەخۆییان هەبێت ،چونکە شتێک نیە بە ناوی نەتەوەی دۆنێچک و لوگانسک و کرمسکی )تاکە نەتەوەی کریم تاتارەکانن ئەوانیش پشتیوانی بۆ ئوکراینا دووپات دەکەنەوە(. هەر لە سەرەتاوە ئەو جوداخوازانە ئامانجیان دابڕین و دزینی خاکی ئوکراینا و لکاندنی بە ڕوسیاوە بووە، هەروەها سەپاندنی ڕژێمێکی سەربە ڕوسیا بەسەر خەڵکی ئوکراینا. جوداخوازەکان و چەکداری بەکرێگیراو لە ڕێگەی دەزگای جاسوسی ڕوسیاوە نێردران بۆ دورگەی کریم و لوگانسک و دۆنێچسک. ئەوانەش ناویان نرا “کەسانیسەوز” چونکە هیچ نیشانەیەک لەسەر بەرگە سەربازییەکانیان نەبوو تا بناسرێنەوە، ئەوەش دژی یاسای نێودەوڵەتییە. چاڵاکیسەربازیی وڵاتێکی بێگانە لە وڵاتێکی دیکەدا دژی کارتی نەتەوە یەکگرتووەکانە. داگیرکردنی خاکی ئوکرایناش کاری ئەو گڕوپە بوو کە ناویان نرا “کەسانی سەوز”. ئوکراینا ئەوکاتە ئەوەندە لاواز بوو کە نەیدەتوانی بەرگری لە خۆی بکات. دەسەڵاتی سەربە ڕوسیاش بە سەرۆکایەتی ڤیکتۆر یانوکۆڤیچ سوپای هەڵوەشاندەوە و هەرچی ناپاک بوو کردی بە چاوساخ بەسەری. یانوکۆڤیچ لە ساڵی ٥٠٥٩ ڕوخێنراو و بۆ ڕوسیا ڕاونرا. ڕوسیاش تا ئێستا پێی وایە کە یانوکۆڤیچ سەرۆکی ڕاستەقینەی ئوکراینیایە، هەرچەندە لەو ماوەیەدا بۆ چەند جارێک هەڵبژاردنی سەرتاسەری لەو وڵاتە ئەنجام دراوە.
پەلاماری ڕوسیا
ڕوسیا هەر لە ساڵی ٥٠٥٩ پەلاماری ئوکرینای دا و لەوساوە لەم وڵاتەدا شەڕە. ئوکراینا شەڕ دەکات بۆ بەدەست هێنانەوەی یەکگرتوویی خاکی خۆی، کە لە ساڵی ٥٤٤١ لە لایەن ڕوسیاوە گەرەنتی کراوە و هیچ مافێکی خاکی ڕوسیای پێوە نیە. جیا لەوەش ئوکراینا نیازی نیە دەستوەرداتە پرسی ناوخۆی ڕوسیا و گۆڕینی دەسەڵاتدارەکانی. کەچی لە هەمان کاتدا ڕوسیا ئەو مافە بۆ خۆی زەوت دەکات. ئەو مافەش چیە؟ هێزی بازووە! ڕوسیا تەنها بەهێز مامەڵە لەگەڵ بەرانبەر دەکات.
ڕۆژی ٥٩ی فبرایەری ٥٠٥٥ ڕوسیا پەلاماری ئوکراینای دا لە هەموو لایەکەوە. لە هەمان کاتدا ڕاگەیاندنی ڕوسیا ئەوەیان لە جیهان بڵاو دەکردەوە کە ئەو ئۆپەڕاسیۆنێکی تایبەتە و هیچ شەڕێک لەگەڵ ئوکراینا لە ئارادا نیە. بەڵام لە هەمان کاتدا ڕوسیا دووچاری سەرسوڕمان بوو کاتێک نەک هەر سوپای ئوکراینی بەڵکو هەموو خەڵکی ئوکرانیا بەرپەرچی توندی هێرشەکانی ڕوسیایان دایەوە.
پەلاماری ڕوسیا لە یەکەم ڕۆژیەوە زۆر نامرۆڤانە بوو. خانووی هاوڵاتیان و ناوچە شارستانییەکان نامرۆڤانە بۆمباران دەکران. ژێرخانی ئابووری لە ڕێگاوبان و سەرچاوەی ووزە و ئاو و کارەبا بێ ویژدانانە خرانە ژێر تۆپباران. بەڵام ڕوسیا گەیشتە ئەو باوەڕەی کە خەڵکی ئوکراینا بەوپەڕی دژکارییەوە دژی پەلامارەکانی ڕوسیا دەوەستن، لەوەشەوە وایکرد کە سوپای ڕوسیا زۆرتر قوربانی لەنێو خەڵکان بخاتەوە، بە ئامانجی سزادان و چاوترساندنی ئوکراینییەکان بۆ ئەوەی خۆیان بەدەستەوە بدەن. بەڵام ئەوەش سەری نەگرت، بۆیە ڕوسیا هەستا بە ئەنجامدانی کاری کۆمەڵکوژیی. بەو مەبەستەش لە مانگی مارسی ٥٠٥٥ کۆمەڵکوژییەکی ئەنجامدا لە ناوچەکانی بوچی و هۆستۆمێل و ئیرپین، کە بووە هۆی سەربڕینی ٩٠٠ کەس. ئەوە کردارێکی بەڕێکەوت نەبوو، بەڵکو لیستێکی ئامادەکراو بوو لە لایەن دەسەڵاتی ڕوسیاوە.
ئەوانەش تاکە کۆمەڵکوژی و تاوانی دژە مرۆیی ڕوسیا نەبوون کە لە ئوکڕاینا ئەنجامی دان. دوای ئەوەی ڕوسیا نەیتوانی ئامانجە سەربازییەکانی جێبەجێ بکات، بۆ نمونە نەیتوانی شاری کیێڤ داگیربکات. پلانەکانی ڕوسیا ئەوە بوون کە پایتەخت داگیربکات و سەرانی وڵات بکوژێت یان ڕابکەن و دواتریش سەرۆکی پێشوو یانوکۆڤیچ بهێنێتەوە بۆ تەختی دەسەڵات. بەڵام هیچ کام لەو شتانە سەریان نەگرت، سەرۆکی ئوکراینا ڤلادیمێر زێوێنسکی و دەسەڵاتدارانی ئوکراینا پایتەختیان جێنەهێشت بەڵکو بوێرانە پێشڕەوی بەرگری کردنیان دەکرد. شەڕی ئوکراینا و ڕوسیا لە سەرەتاوە نایەکسان بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشسوپای نامۆڕاڵی ڕوسیا ناچار بە کشانەوە کرا، سوپای ئوکراینا چەندین ناوچەی بەدەست هێنانەوە. لە نۆڤێمبەری ٥٠٥٥سوپای ئوکراینا شاری خێرسۆنی بەدەست هێنایەوە، کە یەکێکە لە چوار شارە داگیرکراوەکەی ئەم وڵاتە.
سوپای ڕوسیا هەر تەنها بەرپرس نیە لە کۆمەڵکوژی خەڵکی سڤیل، بەڵکو بەرپرسیارە لە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان.
جگە لەوەش سوپای بەدناوی ڤاگنەر کوشتنی خەڵکی بەشێوەیەکی هەڕەمەکی و لەبەر چاوی خەڵک ئەنجام داوە، بەشێوەیەک کە تاوانەکانیان هاوشێوەی تاوانەکانی داعشن. جیاوازی چیە لە نێوان سەرپان کردنەوەی خەڵک و سەربڕین؟ جیاوازی چیە لە نێوان کۆمەڵکوژیی ئیرپین و کۆمەڵکوژیی شەنگال و سپایکەر؟ داعش ویستی بەستی موسڵ بتەقێنێتەوە، بەڵام لە ڕێگەی هێزێکی تایبەت ئەو کارە پوچەڵ کرایەوە. ڕوسەکان لە مانگی یۆنیۆی ٥٠٥١ بەستاوی ئاوی نۆڤا کاخۆڤچایان تەقاندەوە کە بووە هۆی ژێرئاوکەوتنی خاکێکی زۆر و تێکدانی ژینگە. ئامانجی ئەو کارەش ڕێگری کردن بوو لە هێرشی پێچەوانەی ئوکراینییەکان بەرەو کریم، ئوکراینا ناچاربوو خەریکی ڕزگارکردنی ٩٠ هەزار کەس بێت لەو ناوچانە و لە خنکان ڕزگاریان بکات. ڕوسەکان هەروەها بوونە هۆی دروستکردنی مەترسی بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی زاپۆرۆژا.
یەکێکی دیکە لە تاوانە دژە مرۆییەکانی ڕوسیا لە ئوکراینا بریتی بوو لە بەزۆر بردنی ژمارەیەکی زۆری منداڵانی ئوکراینی بەرەو قولایی ڕوسیا. منداڵانی ئوکراینی ڕفێنراو دەبرێن بۆ خێزانی ڕوسی و ناسیۆنالیست، بۆ ئەوەی مێشکیان بشۆنەوە و بیری دژە ئوکراینی لە ناخیان بچێنن. ئەوە چارەنووسی ٧٠٠ هەزار منداڵی ئوکراینی بوو، لەبەر ئەوە دادگای سزادانی نێودەوڵەتی هەریەک لە سەرۆکی ڕوسیا پوتین و ماریا لڤۆڤا-بیێلۆڤا داواکردووە بۆ دادگا و سزادانیان. ئەوە هەمان ئەو میتۆدەی داعشە کە منداڵانی دەڕفاند و بۆ خۆیانی بەکاردەهێنان. وەک دەبینین تاوانبارانی گەورە جا ڕوسی بن یان داعشی ،هەمان بیرکردنەوە و کرداریان هەیە.
کاتێک ڕوسەکان تێگەیشتن کە داگیرکردنی ئوکراینا ئەستەمە و خەڵکی ئوکرایناش لەو پەلامارەی کە ڕوسیا ئەنجامی دا و ئەو کارە کۆمەڵکوژییانەش نابورن کە دژی خەڵکی سڤیڵی ئوکرینا ئەنجامدران، بڕیاریان دا چی لە توانایان دایە بیکەن بۆ دابڕینی خاکی ئوکراینا و داگیرکردنی. وازیان لە بیری جوداخوازی هێنا لەو هەرێمانەی کە پێشتر باسکران، ئەوجارەیان بەزۆر هەموویان بە خاکی ڕوسیاوە لکاند. بۆ ئەو مەبەستەش چەند ڕیفراندۆمێکی ساختەیان ئەنجامدا و خەڵیان بەزۆر ڕاپێچی دەنگدان دەکرد بۆی. ئەنجامی ئەو ریفراندۆمانەش لە سەرەوە دیار بوو.
ڕوسیا هەوڵ دەدا بەدکارییەکانی بخاتە ئەستۆی ئەوانی ترەوە
ڕوسیا بەردەوام پێشنیازی ئەوە دەکات کە پۆڵەندا دەخوازێت بەشی ڕۆژئاوای ئوکراینا بۆ خۆی داگیربکات. ڕوسیا چەند جارێک پێشنیاری ڕێککەوتنی خستۆتە بەردەم پۆڵەندا بۆ دابەشکردنی وڵاتی ئوکراینا. لەبەر ئەوەی زۆربەی خاکی ئوکراینا لە سەدەکانی هەڤدەهەم و هەژدەهەم بەشێک بوون لە وڵاتی پۆڵەندا و تا ساڵی ٥٤١٤ پێنج لە هەرێمەکانی ئەم وڵاتە بەشێک بوون لە خاکی پۆڵەندا. بەڵام وڵاتی پۆڵەندا ئەم جۆرە پێشنیازەی ڕوسیای بە تەواوی ڕەت کردۆتەوە، چونکە بە پێچەوانەی ڕوسیا، پۆڵەندییەکان ڕێز لە سەروەری و یەکگرتوویی خاکی وڵاتانی تر دەگرێت. گاڵتەجاری تایبەتی ڕوسیا لەو پڕوپاگەندەیە سەرچاوە دەگرێت کە بانگەشەی ئەوە دەکەن گوایا دژی باندەرییەکان دەجەنگن. ووشەی باندەر لە ناوی کەسێک هاتووە بەناوی “ستێپان باندێرا” کە خاوەنی ڕەوتێک بوو لە کاتی جەنگی جیهانی دووەم و بەرپرس بوو لە جەنگ دژی یەکێتی سۆڤیەت و دەستی هەبوو لە کۆمەڵکوژیی پۆڵەندییەکان. بەڵام پۆڵەندا کێشە بەئازارە مێژووییەکانی لە ڕێگەی میتۆدیئاشتیخوازانە چارەسەر دەکات نەک لە ڕێگەی پەلاماردان و دەستدرێژی.
لە یەکەم ڕۆژەکانی جەنگەوە، ئوکراینییەکان بە لێشاو ڕوو دەکەنە پۆڵەندا و ڕادەکەن لە دەست بۆمباران و دەستدرێژی ڕوسەکان. پۆڵەندا دەرگای بەڕووی ئاوارەکان کردۆتەوە بە فراوانی، و ژمارەیەکی زۆر لەوانەی ڕایانکردووە بە ڕوسی دەدوێن. ڕوسیا وای نیشان دەدا کە ئوکراینا خەڵکی ڕوسیزمان ڕاودەنێ، کەچی ئەوانە بۆ پۆڵەندا ڕایانکردووە. لە مانگی فبرایەرەوە تاکو ئێستا ٥٢ ملیۆن ئوکراینی سنوری وڵاتی پۆڵەندایان بڕیوە، کە زۆربەیان ژن و منداڵن. ڕاستییەکەی زۆربەیان گەڕاونەتەوە وڵاتی خۆیان، بەڵام هێشتا چەند ملیۆنێک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوڕوپا پەنایان هێناوە. زۆرترینیان کە دەکاتە ٥ ملیۆن کەس، لە وڵاتی پۆڵەندان.
لە ئەنجامی جەنگی ئوکراینا بەهۆی پەلامارەکانی ڕوسیا، لە نێوان ٥٠٠ تاکو ٥٢٠ هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە و سەدان هەزار کەسیش بریندارن. کردەی وەحشیانەی ڕوسیا بووەتە هۆی خاپوورکردنی زۆر و بلۆککردنی سەرچاوەکانی خۆراک بۆ زۆر وڵات. ڕوسیا بەردەوام هەوڵی شێواندنی ڕای گشتی جیهان دەدات کە ئاشتی دەخوازێت. کێشەکە لەوەدایە ئەگەر ڕاستی بگوتبایە ئەوا سوپاکەی دەکشاندەوە لە خاکی داگیرکراوی ئوکراینا. بەڵام ڕوسیا واناکات، چونکە ڕوسیا بەشێوەیەکی دیکە لەم وشانە تێدەگات. بۆ ڕوسیا ووشەی ئاشتی واتای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرجی ئوکراینا، کە خۆی بداتە دەستی وڵاتێکی ئیمپراتۆری وەکو ڕوسیا.
—
Public task financed by the Ministry of Foreign Affairs of the Republic of Poland within the grant competition “Public Diplomacy 2023”
The opinions expressed in this publication are those of the authors and do not reflect the views of the official positions of the Ministry of Foreign Affairs of the Republic of Poland.