بەش بەش کردنی ئامانجی ئۆپەڕاسیۆن
گۆڕەپانی سەرەکی چاڵاکیی ڕوسیا لە پانتایی زانیاری نێودەوڵەتی بریتیە لە تەواوکردنی ئۆپەڕاسیۆنی زانیاری-سایکۆلۆژی بەشێوەیەکی نەگۆڕ، بە ئامانجی شێواندنی وێنەی پەلاماری ڕوسیا بۆ سەر ئوکراینا. دەزگای پڕوپاگەندەی ڕوسی بەردەوامە لە گۆڕینی ڕاستییەکان لە پەلامارەکانی بۆ سەرئوکراینا بە زانیاری نادروستی جەنگی جێگرەوە، بەرگری لەخۆکردن لە بەرانبەر هەڕەشەکانی ڕۆژئاوا و ناتۆ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە سەرەتای دەسپێکی شەڕەوە، ئەوانەی سەر بە ڕوسەکان بوون پڕوپاگەندەی ئەوەیان دەکرد کە ئوکراینا وڵاتێکی شوێنکەوتەی ڕۆژئاوایە و خاوەنی سەروەری نیە، ئامۆژگاریەکان و فەرمانەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوڕوپا و ناتۆ جێبەجێ دەکات )دژی ڕوسیا – لەچاوی پڕوپاگەندەی کرێمل(. ئەوە گەمەی بەردەوامی ڕوسیایە. ڕوسیای سیزاری یان یەکێتی سۆڤیەت یانیش ڕوسیای ئێستا، هەردەم هەوڵی داوە جیهان دابەش بکات بۆ سەر چەند زلهێزێکی گەورەی جیهانی و مامەڵەکردنیش لەگەڵ ئەوانی تر وەک ئەوەی هەر بوونیان نەبێت. پۆڵەندا ئەو ئەزموونە تاڵەی کردووە بە حوکمی ئەوەی شوێنی جوگرافی لە نێوان ڕوسیا و ئەڵمانیایە. بەدرێژایی چەندین سەدە ئەم دوو وڵاتە خەریکی بانگەشەی ئەوە بوون کە لە نێوانیان دا هیچ وڵاتێک نیە کە شایانی ئاماژە بێت، تەنها وڵاتۆچکەیەک کە دەبێت لە نێوان خۆمان دابەشی بکەین. بە هەمان شێوە بێ ئەوەی ڕەچاوی ئیرادەی خەڵکی بکەن، هەریەک لە ئیمپڕاتۆری عوسمانی و فارسی و بەریتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان دابەش کرد )لە نێویشیان ناوچەکانی عێڕاق(. بەرگری و بەرخودا، مێژوو و داب و نەریت، ڕازی نەبوون بە زاڵبوونی بێگانە، وایان کرد خەڵکی دژی ئەوە بوەستنەوە. مەبەستمان لە هەریەک لە عێڕاق و پۆڵەندایە. ئێستا ئوکراینا ڕووبەڕووی هەمان وەحشیگەریی ئیمپریالی دەبێتەوە، وەک چۆن پێشتر عێڕاق و پۆڵەندا دووچاری ببوون. بۆیە ئەو نەتەوانەی ئەزموونی تاڵیان هەیە، دەبێت لە ڕێگەی خەباتیان بۆ ئازادی لە یەکتر چاك تێبگەن.
هەموو نەتەوەیەک مافی هەیە بۆ بڕیاردان و دیاریکردنی چارەنوسی خۆی. دانیشتوانی عێڕاق بە کورد و عەرەبەوە ،هەروەها هەموو کەمینە نەتەوەییەکانی دیکە، چاك ئەو ڕاستییە دەزانن. ئەوان دەیان جار خوێنیان ڕشتووە دژی ستەمکاران و داگیرکاریی زلهێزان و تیرۆریستان. هەردەم بەهێزەکان هەوڵی ئەوە دەدەن لاوازەکان بخەنە ژێر ڕكێفی خۆیانەوە، سود وەرگرتن لە کێشە ناوخۆییەکان، زلهێزان نەتەوەکانی دیکە وەکو ئامراز بەکار دەهێنن، بەکاریان دەهێنن بۆ یاری و گەمەی خۆیان.
ڕوسیای فیدڕاڵ چاك ئاگاداری مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، ئاگاداری هەوڵ و ماندووبوونی نەتەوەکانە کە چۆن و چ کۆششێکیان داوە بۆ بەدەست هێنانی ئازادی و بەرگری کردن لەخۆ. بۆیە پڕوپاگەندەی سەرەکی ڕوسەکان بریتییە لە پەردەپۆشکردنی داگیرکارییەکی ڕوسیا بۆ سەر ئوکراینا. دەزگای پڕوپاگەندەی ڕوسی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ نیشاندانی ئوکراینا وەکو وڵاتێکی کەوتوو، کە خاوەنی هیچ کام لە مێژوو و نەریت و یەکیەتی نەتەوەیی نیە. چونکە هەر کاتێک بیانەوێ دەگەڕێنەوە باوەشی وڵاتی زلهێزی خۆیان و بە جیهان بڵێن خەریکی یاخیبوونی ناوچەیەکی ناوخۆیی بوون بەهۆی هەندێ کەسی تێکدەر، بەڵام ئیدی هەموو شتێکمان دامرکاندەوە و تەواو. کێشەیەکی کاتی ناوخۆییە و تەواو. ئەو کردەوەیەی ڕوسیاوەکو هەمان سەرکوتکردنی ڕاپەڕینی عێڕاقییەکان لە ساڵی ٠٢٩١ لە لایەن بەریتانییەکان. پوتین خۆی بەراوردی کرد لەنێوان داگیرکردنی ئوکراینا و داگیرکردنی عێڕاق لە لایەن ئەمریکاوە لە ساڵی ٩١١٢، کە لە هەمان کاتدا ئیدانەشی کرد. بەهەمان شێوە بۆردومانکردنی عێڕاق لە لایەن تورکیا و ئیرانەوە وەکو پرسێکی ناوخۆیی لەقەڵەم دەدرێت کە بەبێ ڕێپێدانی عێڕاق ئەنجام دەدرێت. پرسە ناوخۆییەکان لەو شوێنە کۆتاییان دێت کە سنوری وڵاتێکی دیکە دەبەزێنن، ئەو وڵاتانەی نیازی ئیمپریالییان هەیە دەبێت باش لەوە تێبگەن.
نەتەوە جیاوازەکان ئەزموونی مێژوویی جیاوازیان هەیە. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەزموونی تاڵی بەڕێکرد بەهۆی ڕکابەری نێوان زلهێزە ئەوڕوپییەکان. کەس نکۆڵی ناکات لە بوونی ئیمپریالیزمی بەریتانی و فەڕەنسی، بەڵام ئەو کاتانە کۆتاییان هات.
بەڵام سەردەمی ئیمپێریالیزم و کۆلۆنیالیزمی ڕوسی هێشتا کۆتایی نەهاتووە. سەیروسەمەرەیی لەوەدایە کە ڕوسیا دەیەوێ لەو شوێنانە خۆی نمایش بکات وەکو دژە داگیرکار، کە ئەزموونیان نیە لەگەڵی. نە ڕوسیای سیزاری نە سۆڤیەتی، نە ڕوسیای ڤلادیمێر پوتین ڕزگارکەر نەبوون و نابن. وڵاتانی ئەوڕوپای ناوەڕاست وەکو پۆڵەندا و ئوکراینا چاك ئەو ڕاستیە دەزانن.
بگەڕێینەوە سەر ئەوەی ڕوسیا چۆن ڕووداوەکان دەبینێت. دەسەڵاتی کرێملن لە باوەڕی پتەو بوون کە سوپاکەیان دەنێرن بۆ ئوکراینا و دوای چەند پێکدادانێکی سادە هەموو شتێک کۆتایی دێت و بە جیهانی پیشان دەدەن کە “پرسە ناوخۆییەکە” چارەسەرکرا. بۆیە لە سەرەتاوە ناویان نا ئۆپەڕاسیۆنی تایبەت، چونکە لە ناوخۆی وڵات ئۆپەڕاسیۆن ئەنجام دەدرێ نەوەک جەنگ. بەڵام ڕوسیا بووە قوربانی پڕوپاگەندەکانی خۆی. دەسەڵاتی کرێملن لەگەڵ ئەوەی خاوەنی گەورەترین هاوکۆلکەی گەندەڵین لە جیهان، کە دەستەیەکی مافیا و ئۆلیگارشی وڵات بەڕێوە دەبەن، ئەو باوەڕەیان لا دروست بوو کە خاوەنی وڵاتێکی زلهێزن، ئوکرایناش ئەو وڵاتە نەبووەیە کە ڕوسەکان بۆ خۆیان وێنایان کردبوو. بەڵام کاریگەری خراپی ئەو جۆرە دونیابینە و پڕوپاگەندەی چەند ساڵە ئەوە بوو خاڵە لاوازەکانی ئەو وڵاتەی هەموو بەدەرخست، ئوکرایناش ئەم وڵاتە ڕووخاو و بێ توانایە نیە کە دەسەڵاتی کرێملن پڕوپاگەندەی بۆ دەکرد. ئوکراینا بەرگری و بەرپەرچدانەوەی توندی نیشاندا. بەرگرییەک کە هیچ کام لە وڵاتانی گەورەی وەکو ئەمریکا و چین و ئەنجا ڕوسیاش چاوەڕوانییان نەدەکرد. ئەم زلهێزانە وادیارە هێشتا لە خەیاڵی سەردەمی جەنگی سارددا بوون و هەر خۆیان دەتوانن تەحەددا لەیەک بکەن. بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی سارد و ڕوخانی یەکێتی سۆڤیەت، جیهان پێویستی بە یەکگرتنی نیوەی وڵاتان هەبوو لەگەڵ چەند زلهێزێک. سی ساڵ دواتر گەورەترین وڵات لە ڕووی ڕووبەرەوە، کە حەز و ئامانجی ئەوەی هەیە ببێتە گەورەترینی گەورەکان و کۆمەڵێک نیازی گلۆباڵ کە خەریکە هەموو لایەک دەتۆقێنێت، ئەوەتا لەبەردەم وڵاتێکی وەکو ئوکراینا خۆی ناگرێت، کە پێی وایە وڵاتێکی کەوتووە. مێژوو پێمان نیشان دەدات کە یەکەم: لوتبەرزی قۆناغی پێش ڕووخانە، دووەم: هێز و ئیرادە بۆ مافی چارەنوسی خود، سنوری هەموو شیکردنەوەیەک دەبەزێنن. عێڕاقییەکان مافی خۆیانە هەمان شێوە هەڵسەنگاندن بکەن بۆ بەریتانیا و ئەمریکا، بەڵام دەبێت ئەوەش لەیاد نەکەن کە ڕوسەکان و چینییەکان لە ناوچەکانی دیکەی ئەو زەمینە پیشانیان دا کە نیازیان پاك نیە. خەڵکی عێڕاق دەبێت بەوەش ڕازی بن کە دادپەروەرانەیە ئەگەر دیکتاتۆر و پەلاماردەری ئیمپیریال ددانەکانی بشکێت کاتێک پەلاماری کەسێکی لەخۆی لاوازتر دەدات.
لە ڕاستیدا ئوکراینییەکان پشتیوانی سەربازییان هەیە )هاوپەیمانی ڕامشتاین(، کەلوپەلی سەربازی و جبەخانە، هاکاری مرۆیی و دارایی. بەهیچ شێوەیەک ئەمە وەلا نانرێت و لەبیر ناکرێت. بەڵام دەبێت ئەوەش بزانین کە ئەو هاوکارییانە جیاوازبوون هەندێ جار تەنها شتێکی سیمبولی بوون، بەتایبەتی لە سەرەتا. هەمان شت لەگەڵ عێڕاق کرا کاتێک لە جەنگیداعشەوە گلابوو. ئەو جەنگە پەیوەندی بە ئیسلامەوە نەبوو کە داعش نوێنەرایەتی ئیسلام دەکات دژی بێ باوەڕەڕۆژئاواییەکان، یان دژی بیدعەکانی ئیران. داعش هیچ پەیوەندی نەبوو بە بەرگری کردن لە ئیسلام، هەروەک چۆن ڕوسیاش هیچ پەیوەندی نیە ئازادی و پرسی دژەئیمپریالیزم. داعش شەڕی بەرپاکردبوو دژی هەموو خەڵکی عێڕاق، بە شیعە و سونەوە، بە کورد و عەرەب و تورکمانەوە، بە مەسیحی و موسوڵمان و ئێزدییەکانەوە. بە هەمان شێوە ڕوسیا پەلاماری ئوکراینای داوە جا ئەوانە بن کە بە ڕوسی قسە دەکەن یانیش ئەوانەی کە بە ئوکراینی قسە دەکەن.
لەبارەی ئوکراینا هاوکاریی وڵاتی پۆڵەندا جیاوازبوو لە هاوکاری هەمووان، هاوکاری مرۆیی یان سەربازی ،)پۆڵەندا بێ ئەوەی پەنا بۆ دروستکردنی کامپی تایبەت بە ئاوارەکان ببات، زۆرترین ژمارەی ئاوارەی ئوکراینی وەرگرت و وەکو یەکەم وڵاتیش کەلوپەلی سەربازیی نارد )تانک و بۆمبهاوێژ( بە ژمارەیەکی زۆرە. ئوکراینییەکان بە ئاسانی هاوکارییان بەدەست نەگەیشت، ئەوان خوێنیان بەخشی و لە چەند حاڵەتێکدا دووچاری کۆمەڵکوژی بوونەوە، وەک لە ئیرپین و بوچێ و هۆستۆمێل و ماریۆپۆل و مۆتیژین. دوای بەرگری کردن لە پایتەخت و سەربەخۆیی بووە هۆی بەگەڕخستنی هاوکاری زۆرتر، چونکە سیاسەتمەدارانی ڕۆژئاواش کەوتبوونە ژێر پڕوپاگەندەی ڕوسیا و پێیان وابوو بە زووترین کات ئەوە کۆتایی دێت. بەخۆشحاڵییەوە زوو دەرکەوت کە پڕوپاگەندەی ڕوسی لە تیۆردا باشە بەڵام لە پڕاکتیکدا شتێکی ترە. شەڕی ئوکراینا نیشانی دا کە ڕوسەکان لە ئەرزی واقیعدا چەند لاوازن.
پڕوپاگەندەی ڕوسی بە کورتی
لە ساڵی ٩١٠٢، لەو کاتەی کە ڕوسیا بۆ جاری یەکەم و دووەم هێرشی کردە سەر ئوکراینا )دەرگەی کریم و ناوچەی ڕۆژهەڵات(، لە میدیای ڕوسی وا بڵاودەکرێتەوە، کە ئوکراینا وڵاتێکی داڕماوە، وڵاتێکی دەستکردە، ساڵ دوای ساڵ خراپتر بەڕێوەدەبرێت، هەرێمێکی یاخیبووی ڕوسیای گەورەیە. لە لایەکی تر بەگوێرەی پڕوپاگەندەکان – ئوکراینییەکان خاوەنی تایبەتمەندی نەتەوەیی و شوناس و کولتور نین، فاشیستن لە لایەن ئەنجومەنی سەربازی لە کیێڤ حوکمڕانی دەکرێن، ئەوانە لە باشترین حاڵەتدا “ڕوسی پلە دوون”.
لە ڕێگەی میدیا، ڕوسەکان بە پڕوپاگەندەیەکی تۆکمە خەریکی بڵاوکردنەوەی بەگەورە دانانی ڕوسەکان بوون بەسەر ئوکراینییەکان. دروستکردنی هەستی خۆبەگەورە نیشاندان لە بەرانبەر خراپتربوونی بارودۆخی ژیانی کۆمەڵایەتی خەڵک ،تاکە قانونی حوکمڕانی ڕوسیا بووە. قانونێک کە بەم دواییە لە ڕوسیا شێوازێکی زۆر خراپی وەرگرتووە، ئەویش دژە بێگانەیی و ڕاشیزمە.
لەسەر ئەم شێوازی ڕاگەیاندنە بونیادنراوە ناتوانرێ هیچ جۆرێك لە واقیع هەڵبچنرێت. ئەوەتا ئەوانەی کە مرۆڤی پلە دوون زۆر چاك دەتوانن بەرەنگاری ئەوانە ببنەوە کە نەتەوەی سەردەستن و هەموو جیهانیش پشتیوانیان دەکات بە قسەی خۆیان.
یەکێک لە ئەدگارەکانی پڕوپاگەندەی ڕوسی بەردەوامی دانە بە ناوەڕۆکی ڕاگەیاندنەکە. بۆ ئەوەی هەستی ئاساییش بەردەوامی پێ بدرێت، دەست دەکەن بە دروستکردنی دوژمنی نوێ، لەوەدا ئامارەکانی جەنگ لە ڕوسیا ئەوەندە بەرزبوونەوەیان بەخۆوە دیووە. ئەرکیان ئەوەیە بە کۆمەڵگەی خۆیان بڵێن کە سوپای ڕوسیا دەمێکە هێزەکانی ئوکراینایتێکشکاندووە و ئێستا خەریکی شەڕە لەگەڵ بەکرێگیراوانی پۆڵەندا و ناتۆ. لە پڕوپاگەندەی ڕوسی کە بۆ کۆمەڵگەی خۆیاندەگوازنەوە، دەکرێ جەنگ بدۆڕێنین لە کاتێکدا کە هەموو جیهان دژی قارەمانێتی ڕوسیا یەکی گرتووە، بەڵکو هەرگیزلەگەڵ ئوکراینییەکان نا.
پۆڵەندا هەردەم ئەو وڵاتە بووە کە بووە هۆی یەکگرتنی وڵاتە بچووکەکان و جیهانی ئاگادارکردەوە لە ئاست ڕوسیا و سیاسەتی ئیمپیریالی نوێی. تا ئەوکاتە ڕوسیای فیدڕاڵ هەوڵی داوە ئاگادارکردنەوەکانی پۆڵەندا شکست پێ بهێنێت لە ڕێگەی چەند هەڵمەتێکی زانیاری لەناو کۆمەڵگەی خۆرئاوایی و نیشاندانی ئەوەی کە ئەوە قسەی هەڵبەستراوترسە لە ڕوس.
لە دەزگای پڕوپاگەندەی ڕوسی، ترس لە ڕوس )ڕوسۆفۆبیا( هەر بۆ دیاریکردنی دیاردەی ترس لە بێگانە نیە، بەڵکو بووەتە ئامرازێکی دروستکردنی پڕوپاگەندە. ئەوەی کە ترس لە ڕوس بخرێتە پاڵ ڕەخنەگران لە سیاسەتی ڕوسیا، کۆنتێکستێکی مەعریفی دەخاتە سەر کەسی وەرگر، کە دەبێتە هۆی ئەوەی تێزی ڕەخنەگر بخاتە ژێر پرسیارەوە. بەکارهێنانی بیرۆکەی ڕوسۆفۆبیا ڕێی خۆشکرد بۆ دەزگای پڕوپاگەندەکان کە کاری وڵاتان و سیاسەتوانان و دەزگاکان بخاتە ژێر پرسیارەوە بەوەی کە بابەتی نین لە کردارەکانیان. دەبێ دان بەوە بنێین کە تاوەکو لە ڕوسیا دوورتر بێت، وڵاتان زێتر دەکەونە ژێر کاریگەری ئەو پڕوپاگەندەیە.
لەبەر ئەوەی چاڵاکییەکانی پۆڵەندا تەواو ڕەوان و دەنگیان داوەتەوە، پلاندانەرانی زانیاری ڕوسیا هەوڵیان دا خۆیان لەگەڵی بگونجێنن و گوتاریان هەمەچەشن بکەن. نوێترین کرداریان لەو بارەیەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی چاڵاکییەکانی پۆڵەندا لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بریتیە لە وێناکردنی پۆڵەندا وەکو وڵاتێکی توندوتیژ و پەلاماردەر، کە تا ئێستا هەزارەها بەکرێگیراوی ناردووە بۆ بەرەکانی شەڕی ئوکراینا لە دژی ڕوسیا.
یەکێکی دیکە لە گرنگترین خاڵەکانی پڕوپاگەندەی ڕوسی ئەوەیە سەرکردە پیرۆز بناسێنرێت. ئەو سەرکردەیەش بۆ ماوەی ٩١ ساڵ تەنها ڤلادیمێر پوتینە. پڕوپاگەندەی ڕوسی هەوڵ دەدات ئەو سەرکردەیە لە نێو کۆمەڵانی خەڵک خۆشەویست بێت وەکو ئەستێری موزیکی ڕۆک، و هەر جۆرە شکستێک دەدرێتە پاڵ ئەوانی تر و سەرۆک تیایدا بێ تاوانە. هەروەک لە سەردەمی ڕوسیای سیزاری دەگوترا: سیزار باشە بەڵام شوێنکەوتووانی خراپن. با هەڵسەنگاندنێک بکەین بۆ ئەو سەرۆکە.
پوتین – سەرۆکی بەبەزەیی ڕوسیا، دانەری ستراتیژی و زانای پلاندانان ئەو هەموو خاڵەی بەدەست هێناوە لە ماوەیەکی کەم:
- کۆمەڵگەی ئوکراینی ڕزگارکرد ،
- ڕۆژئاوای ڕزگارکرد ،
- وایکرد، تەنانەت گڕوپەکانی سەر بە ڕوسیاش دەست بدەنە چەک دژی ڕوسیای ئیمپریال و لە ترسی دووبارە بوونەوەی کۆمەڵکوژیی بوچێ و ئیرپین ،
- ڕێکخراوی ناتۆی فراوان کرد، هاتنە ناوەوەی سوید ،
- ڕێکخراوی ناتۆی فراوان کرد بە هاتنە ناوەوەی فینلەندا، واتا ٠٢٢١ کیلۆمەتری سنوری ناتۆ ،
- سوپای ڕوسیای لەناوبرد بە هێزی وشکانی و ئاسمانییەوە ،
- چاکترین دەستەی فڕۆکەوانی و ئەفسەرانی لەناوبرد ،
- نزیکەی ٠١١ – ٠١١ هەزاری بۆ پشووی هەمیشەیی نارد )ڕایانکرد لەبەر ڕاکێشانیان بۆ سوپا(،
- بووە هۆی یاخیبوونی سەرکردەکان )وەکو پریگۆژین و ڤاگنەرەکان( لەوەت کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانیدووەمەوە ،
- بووە هۆی کەمکردنەی ناردنی گاز بە ڕێژەی ٩٢٪ – کە ئەوەش دەبێتە هۆی وەستانی بەرهەم هێنان بۆ ئاستێکی زۆر کەم لەوەتەی ساڵی ٠٢٠١.
- بووە هۆی دابڕان لە بازاڕەکانی ڕۆژئاوا و بەرهەمەکانی ،
- وایکرد پشت ببەستێت بە چین و ئیران و کۆریای باکور ،
- پارەی خەڵکی مامناوەندی ڕوسیای برد، دراو و بۆرسەی وڵاتی پەکخست. داهاتی خۆشگوزەرانی کەم کردەوە
)کەمبوونەوەی داهاتی نەفت و گاز پڕ دەکرێتەوە بە داهاتی خۆشگوزەرانی(. پارەی ژێرخانی ئابووری، کەسانی خاوەن پێداویستی و هەژارەکان و کەرتی تەندروستی لە جەنگێکی بێ واتا خەرج دەکرێت. داهاتووی نەوەی ئێستا و دوو نەوەی دواتری بەهەدەر دا.
- هەزاران کەسی دوای تراومای بەردا، دەیان زیندانی تاوانباری ڤاگنەری ئازاد کرد زووتر، ئەوەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی تاوانکاری بە بەکارهێنانی چەک لە ٢١٪ بۆ ٠٩١٪ بە گوێرەی هەر هەرێمێک ،
- زۆر دەسکەوتی دیکەش.
لە پای ئەو کارانەی کە کردی دادگای سزادانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ دەرکرد. هەموو ئەوانەش بۆ ئەوەی تەماحێکی نەخۆشانەی خۆی بەدی بهێنێت. بەهیوای ئەوەی هەموو شۆڤینیست و ڕژێمە کۆلۆنیالەکان ئەو جۆرە سەرکردەیان بە نسیب بێت.
بەڵام خەونەکان بۆ جەنگی دژ بە ناتۆ ئەو نوکتەیەی لێ بەرهەم هاتووە.
دوو جووی ڕوسی یەکتر دەبینن، یەکیان لەوی تر دەپرسێ:
-چۆنی؟ چی هەیە؟
- هەیە .. دەڵێن شەڕە.
- چ شەڕێک ئەدی نەیانگوت ئۆپەڕاسیۆنی تایبەت؟
- نا شەڕە، شەڕی ئێمە لەگەڵ ناتۆ.
- بەڕاستی؟
- بەڵێ ڕوسیا لەگەڵ ناتۆ شەڕ دەکات.
- ئەنجامەکان چۆنن ؟
- نزیکەی ٠١١ هەزار سەربازی ڕوسی کوژراون، فڕۆکەکان هەموو تێکشکێنراون و زۆر کەلوپەلی سەربازی بە تەواوی لەناوچوون.
- ئەدی ناتۆ چی بەسەر هاتووە؟
- ناتۆ؟ ناتۆ هێشتا بەشداری شەڕی نەکردووە J
—
Public task financed by the Ministry of Foreign Affairs of the Republic of Poland within the grant competition “Public Diplomacy 2023”
The opinions expressed in this publication are those of the authors and do not reflect the views of the official positions of the Ministry of Foreign Affairs of the Republic of Poland.