بڵاوکراوەکان
بڵاوکراوەکان: بڵاوکراوەکان بریتین لە ٣ ووتار لە سەر هەر بابەتێك، بە گشتیان شرۆڤەیەکی قوڵ دەخەنەڕوو لەسەر ئەو دیاردەیەی کە باسکراوە. لە هەمان کاتدا دەکرێ بڵاوکراوەی دیکەش بەدیار بکەون لەگەڵ ڕاپۆرتی درێژ و شیکردنەوەی تر. بڵاوکراوەکان لەگەڵ دەقەکان و پرێزێنتەیشنەکان و ئینفۆگرافیکەکان یەکدەگرنەوە.
- Bez kategorii
- publikacje PL
بەش بەش کردنی ئامانجی ئۆپەڕاسیۆن گۆڕەپانی سەرەکی چاڵاکیی ڕوسیا لە پانتایی زانیاری نێودەوڵەتی بریتیە لە تەواوکردنی ئۆپەڕاسیۆنی زانیاری-سایکۆلۆژی بەشێوەیەکی نەگۆڕ، بە ئامانجی شێواندنی وێنەی پەلاماری ڕوسیا بۆ سەر ئوکراینا. دەزگای پڕوپاگەندەی ڕوسی بەردەوامە لە گۆڕینی ڕاستییەکان لە پەلامارەکانی بۆ سەرئوکراینا بە زانیاری نادروستی جەنگی جێگرەوە، بەرگری لەخۆکردن لە بەرانبەر هەڕەشەکانی ڕۆژئاوا و ناتۆ. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە سەرەتای دەسپێکی شەڕەوە، ئەوانەی سەر بە ڕوسەکان بوون پڕوپاگەندەی ئەوەیان دەکرد کە ئوکراینا وڵاتێکی شوێنکەوتەی ڕۆژئاوایە و خاوەنی سەروەری نیە، ئامۆژگاریەکان و فەرمانەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوڕوپا و ناتۆ جێبەجێ دەکات )دژی ڕوسیا – لەچاوی پڕوپاگەندەی کرێمل(. ئەوە گەمەی بەردەوامی ڕوسیایە. ڕوسیای سیزاری یان یەکێتی سۆڤیەت یانیش ڕوسیای ئێستا، هەردەم هەوڵی داوە جیهان دابەش بکات بۆ سەر چەند زلهێزێکی گەورەی جیهانی و مامەڵەکردنیش لەگەڵ ئەوانی تر وەک ئەوەی هەر…
هەموو نەتەوەیەک مافی هەیە بۆ بڕیاردان و دیاریکردنی چارەنوسی خۆی. دانیشتوانی عێڕاق بە کورد و عەرەبەوە ،هەروەها هەموو کەمینە نەتەوەییەکانی دیکە، چاك ئەو ڕاستییە دەزانن. ئەوان دەیان جار خوێنیان ڕشتووە دژی ستەمکاران و داگیرکاریی زلهێزان و تیرۆریستان. هەردەم بەهێزەکان هەوڵی ئەوە دەدەن لاوازەکان بخەنە ژێر ڕكێفی خۆیانەوە، سود وەرگرتن لە کێشە ناوخۆییەکان، زلهێزان نەتەوەکانی دیکە وەکو ئامراز بەکار دەهێنن، بەکاریان دەهێنن بۆ یاری و گەمەی خۆیان. بۆیە ئەو نەتەوانەی کە ئەزموونیان هەیە لە ڕێگەی خەباتیان بۆ ئازادی پێویستە لە یەکتر تێبگەن. بەڵام نەتەوەکان لە هەمان کاتدا ئەزموونی جیاوازی مێژووییان هەیە. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەزموونی تاڵی هەیە لە کێبڕکێی زلهێزانی ئەوڕوپی. کەس نکۆڵی ناکات لە بوونی کۆلۆنیالیزمی بەریتانی و فەڕەنس، بەڵام ئەو کاتانە کۆتاییان هات. بەڵام سەردەمی ئیمپێریالیزم و کۆلۆنیالیزمی ڕوسی هێشتا کۆتایی نەهاتووە. سەیروسەمەرەیی لەوەدایە کە…
هۆکاری جەنگی ئوکراینا بریتیە لە پلانی دووبارە بونیادنانەوەی ئیمپراتۆریی لە لایەن زلهێزێکی توندڕەو کە ڕوسیایە. هەروەک خۆی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتین لە ساڵی ٥٠٠٢ هەڵوەشانەوەی ڕوسیای بە “گەورەترین کارەساتی جیۆپۆلیتیکی سەدەی بیستەم” ناوزەند کرد و چەند جارێکیش دواتر دڵگرانی خۆی دەربڕی بەهۆی ئەوە. لە کاتی واژووکردنی کاغەزی لکاندنی هەرێمەکانی ئوکراینا: دۆنێچک، لوگانسک، خێرسۆن و زاپۆرۆسک، بۆ جارێکی تر گوتی: هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەت کارەساتێکی نەتەوەیی بوو کە یەکێتی نەتەوەیی ئێمە لەباریەک دەرهێنا. بە هەمان شێوە بەریتانییەکانیش دەیانتوانی هەمان شت بنوسن لەبارەی هەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆرییەکەیان. پوتین دەیەوێ وێنەیەکی تازەی خۆی بە مێژووی ڕوسیا ببەخشێت، کە گوایا “ڕوسیای پیرۆزە” کە پەیامێکی خودایی هەیە بۆ دەست بەسەرداگرتنی نەتەوە دراوسێکان. لەم چوارچێوەیەدا ڕایگەیاند ئوکراینا بۆ ئێمە هەر تەنها وڵاتێکی دراوسێ نیە ،بەڵکو بەشێکی دانەبڕاوە لە مێژوو و کولتور و روحانییەتی ئێمە.…
عملیة شلوز تعرضت بولندا لضغوط هجرة مبرمجة، بالتزامن مع الدعاية وأنشطة التضليل التي يقوم بها اتحاد بيلاروسيا وروسيا )ZBiR(. و في الواقع، اعترف ألكسندر لوكاشينكو نفسه ووزير خارجية بيلاروسيا أولادزيمير ماكي، بذلك، قائلين إن دعم نقل المهاجرين غير الشرعيين عبر الحدود هو رد على عقوبات الاتحاد الأوروبي ضد بيلاروسيا، والتي جاءت نتيجة الانتخابات الرئاسية المزورة عام 0202 وقمع المعارضين. إن تصرفات السلطات البيلاروسية هي ابتزاز واضح يهدف إلى الضغط على بولندا والاتحاد الأوروبي لتخفيف العقوبات. ومع ذلك، من ناحية اخری، فهو أيضًا نوع من العقاب لجيران بيلاروسيا المباشرين الذين دعموا الاحتجاجات ضد لوكاشينكو. دعمت ليتوانيا وبولندا المتظاهرين بقوة لأنهما أدركتا أن الدولة المجاورة، التي شكلتا معها دولة مشتركة في الماضي، تستحق نفس الحقوق التي يتمتع بها مواطنوها. إن عدم المساواة والحرمان من الحقوق الأساسية، فضلا…
پلانی ئوکاشێنکۆ: ناسەقامگیری پۆڵەندا و تێکدانی ئارامی ئەوڕوپا هاتن بۆ بیلاڕوس ڕێگەیەکی ئاسان نیە بۆ کۆچکردن بەرەو ئەوڕوپا، بەڵکو بەشێکە لە ملمانێی نێوان ڕوسیا و بیلاروس لەگەل پۆڵەندا و وڵاتانی ئەوڕوپا. ئەو ململانێیە بەشێکە لە سیاسەتی توندوتیژ و داگیرکارانەی ڕوسیا کە دەتوانین ئەنجامەکەی لە وڵاتی دراوسێی هەریەک لە ڕوسیا و بیلاڕوس و پۆڵەندا، واتا لە ئۆکراینا ببینین، کە تیایدا بە هۆی پەلاماری ڕوسیا جەنگ بەرپابووە. لە ئەنجامی ئەو جەنگە نزیکەی سەت هەزار کەس کوژراون، سەدان هەزار بریندارن و ملیۆنەها خەڵکی سڤیلیش ڕایانکردووە و پەنایان بۆ وڵاتان لەوانە بۆ پۆڵەندا بردووە. هەموو جۆرە پەڕینەوەیەکی نایاسایی بۆ سنوری پۆڵەندا لەژێر هەر ناوێک بێت لەو باردودۆخەدا بریتیە لە کارێکی شێتانە و وەکو کردەیەکی دوژمنانە بۆ سەر پۆڵەندا و ئاساییشی ئەو وڵاتە ئەژمار دەکرێت. ئایا دەکرێ ئەو بێنینە بەرچاومان…
لە مانگی یۆنیۆی ٢٠٢١ ەوە ڕژێمی بیلاڕوسی ئوکاشێنکۆ خەڵکی بێگانە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا و ئەفریکا ڕاکێش دەکات، کە حەزدەکەن لە ئەوڕوپا بژین، لە ڕێگەی خەڵەتاندنیان بەوە ڕێگەیەکی ئاسانیان بۆ دەستەبەر دەکەن بە ڕێگای پۆڵەندا و لیتوانیا و لاتیڤیا. ئەوەش لە لایەن دەزگای تایبەتی بیلاڕوسی ئەنجام دەدرێت لەگەڵ هاوبەشەکانیان، کە کەسانی ناپیاو و تاوانبارن فێڵ لە خەڵکی دەکەن و دەیانکەنە قوربانی ڕێگەی هات و نەهات. بەشێکی زۆر لەو پارەیەی لە کۆچبەران وەردەگیرێ دەچێتە ناو گیرفانی ئوکاشێنکۆ و ڕژێمەکەی. دیکتاتۆری بیلاڕوس خۆی دانی نا بەوەی کە ئەوە ڕێیەکی باشە بۆ دەستکەوتنی پارە و قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی کە بەری کەوتووە بەهۆی ئابلۆقەی ئابووری یەکێتی ئەوڕوپا کە بەهۆی تاوانی دژبە نەتەوەکەی بەسەری سەپێنراون. ئەوەش کە لە پشتی ئەو کارانەوە دەوەستێت وڵاتی ڕوسیایە. بیلاڕوس بەشێکە لەو یەکێتییەی…