دەربارەی پڕۆژە
دەربارەی پڕۆژە
پڕۆژەی شەفافیەت
پڕۆژەی شەفافیەت پێش هەموو شتێك خولێکی پەروەردەییە بۆ بەرزکردنەوەی توانای کۆمەڵگا بۆ ناسینەوەی هەڕەشەکانی سەر ئاساییشی ژینگەی زانیاری و ئاگاداکردنەوەیان لە ئاست ئۆپەڕاسیۆنی پڕوپاگەندەیی و زانیاری ناڕاست.
یەکێک لە ئەرکەکانی پڕۆژەی شەفافیەت بریتیە لە ناساندنی نیازی ڕاستەقینە و چاڵاکییەکانی ڕوسیای فیدراڵی و کۆماری بیلاڕوسیا کە لە وڵاتانی جیهانی باشور پەیڕەوی دەکەن، بە تایبەت لە وڵاتی عێڕاق و هەرێمی کوردستان.
ئەو پڕۆژەیە ئاڕاستەکراوە بۆ ناسینەوە و دژکاری کردنی دیاردەی زانیاری ناڕاست و هەروەها هەڵمەتی پڕوپاگەندەیی.
بەرەنگاربوونەوەی زانیاری ناڕاست بریتیە لە خەبات لەسەر ئازادی و ئاساییشی پڕۆسەی بڕیاردان، چ لەسەر ئاستی تاک یان لەسەر ئاستی تەواوی وڵات. شەفافیەت/ شەفاف سیمبولی ئازادی و سەربەخۆییە و ئەو پرۆژەیەی ئێمەش ئامانجی داکۆکی کردنە لەو بەهایانە.

ئەرکی ئێمە
الشفافية | شەفافیەت
یەکێک لە ئەرکەکانمان بریتیە لە هەڵسەنگاندنی ئاساییشی ژینگەی زانیاری لە عێڕاق و کوردستان. یەکێک لە ئەرکەکانی پڕۆژەی شەفافیەت بریتیە لە نیشاندانی نیاز و چاڵاکییەکانی ڕوسیای فیدڕاڵ و کۆماری بیلاڕوس بە خەڵک، کە لە وڵاتانی باشور ئەنجامی دەدەن، لەگەڵ ڕەچاوکردنی تایبەتی عێڕاق و هەرێمی کوردستان.
پڕۆژەکە ئاڕاستەکراوە بۆ:
زانکۆکان و مامۆستایان
نوێنەرانی حکومەتی ناوەندی و هەرێمی
نوێنەرانی ڕاگەیاندنەکان
کۆمەڵگەی مەدەنی
سەرچاوەی دارایی پڕۆژە – دیپلۆماسی گشتی ٢٠٢٣
بەرەنگاربوونەوەی زانیاری ساختە و بەرزکردنەوەی هۆشیاریی لەسەر هەڕەشە هەنووکەییەکان
پڕۆژەکە پارەدار کراوە لە بودجەی وڵات لەچوارچێوەی پێشبڕکێی وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری پۆڵەندا. بۆ زانیاری زێتر:


