Bez tytułu

ڕوسیای داگیرکار و ئیمپێریال و پەالماری بۆ سەر ئوکراینا

هەموو نەتەوەیەک مافی هەیە بۆ بڕیاردان و دیاریکردنی چارەنوسی خۆی. دانیشتوانی عێڕاق بە کورد و عەرەبەوە ،هەروەها هەموو کەمینە نەتەوەییەکانی دیکە، چاك ئەو ڕاستییە دەزانن. ئەوان دەیان جار خوێنیان ڕشتووە دژی ستەمکاران و داگیرکاریی زلهێزان و تیرۆریستان. هەردەم بەهێزەکان هەوڵی ئەوە دەدەن لاوازەکان بخەنە ژێر ڕكێفی خۆیانەوە، سود وەرگرتن لە کێشە ناوخۆییەکان، زلهێزان نەتەوەکانی دیکە وەکو ئامراز بەکار دەهێنن، بەکاریان دەهێنن بۆ یاری و گەمەی خۆیان. بۆیە ئەو نەتەوانەی کە ئەزموونیان هەیە لە ڕێگەی خەباتیان بۆ ئازادی پێویستە لە یەکتر تێبگەن.

بەڵام نەتەوەکان لە هەمان کاتدا ئەزموونی جیاوازی مێژووییان هەیە. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەزموونی تاڵی هەیە لە کێبڕکێی زلهێزانی ئەوڕوپی. کەس نکۆڵی ناکات لە بوونی کۆلۆنیالیزمی بەریتانی و فەڕەنس، بەڵام ئەو کاتانە کۆتاییان هات.

بەڵام سەردەمی ئیمپێریالیزم و کۆلۆنیالیزمی ڕوسی هێشتا کۆتایی نەهاتووە. سەیروسەمەرەیی لەوەدایە کە ڕوسیا دەیەوێ لەو شوێنانە خۆی نمایش بکات وەکو دژە داگیرکار، کە ئەزموونیان نیە لەگەڵی. نە ڕوسیای سیزاری نە سۆڤیەتی، نە ڕوسیای ڤلادیمێر پوتین ڕزگارکەر نەبوون و نابن. وڵاتانی ئەوڕوپای ناوەڕاست وەکو پۆڵەندا و ئوکراینا چاك ئەو ڕاستیە دەزانن.

ئەوەی کە ڕوسیا نەیتوانیوە ناوچەکانی ئەوبەری دەریا داگیربکات، واتای ئەوە ناگەیەنێت کە داگیرکار نەبووە. ڕوسیا ناوچەگەلێکی داگیرکردووە کە هیچ پەیوەندییان بە ڕوسیاو و مێژوو و شوناسی ڕوسیا نەبووە. هەروەک لە سیبێریا و لە ڕۆژهەڵاتی دوور و لە ئاسیای ناوەڕاست و لە قەوقاز و هەروەها لە ئەوڕوپای ناوەڕاست. ڕوسیا چەندین نەتەوەی خستەژێر ڕكێفی خۆی، خاکەکەی لێ زەوت کردن، خەڵکی ڕوسی لێ نیشتەجێ کردن و خەڵکی ناوچەکەشی خستەژێر پڕۆسەی بەڕوسیکردن. لە ئێستا بەکرێگیراوانی ڕوسی وەکو هێزی ڤاگنەر، کە ڕوسیا دەیاننێرێت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ نمونە سوریا یان بۆ ئەفریقا، بۆ ئەوەی خەونی ئیمپیریالیزمی ڕوسی بەدیبهێنن لە ناوچەکانی سەر دەریاکان.

هۆزانڤانی گەورەی ڕوسی لە ساڵی ١٣٨١ هۆنراوەیەکی نوسی بەناونیشانی “درۆیەکان لەسەر ڕوسیا” کە تیایدا ئاماژەی دا ،خەباتی پۆڵەندییەکان بۆ ئازادی بریتیە لە “کێشەیەکی خێزانیی”. ئەوە لە کاتێکدا کە سوپای ڕوسیا ڕاپەڕینی نەتەوەیی پۆڵەندییەکانی بە ئاگر و ئاسن کپ دەکردەوە، لە کاتێکدا کە هیچ پۆڵەندییەک ئەوەی بە “کێشەی خێزانیی” ناو نەدەبرد.

“وازمان لێ بهێنن ئێوە نازانن ئەو خوێنە چیە کە لە نێوانمان دەڕوا … ئەوە بۆ ئێوە نامۆیە، ئەوە ململانێی ئەبەدیی خێزانی ئێمەیە”. ئاوهای نوسی پوشکین. بەڵام پۆڵەندییەکان بە تەواوی بەشێوەیەکی دیکە دۆخەکەیان دەبینی. ڕوسیا پۆڵەندای داگیرکرد، لە ڕێگەی هەڵقۆستنەوەی کێشە ناوخۆییەکان، وڵاتەکەی بەکۆیلە کرد، دواتر ڕایگەیاند کە خەباتی پۆڵەندییەکان بۆ ئازادی پرسێكی ناوخۆیی ڕوسەکان و پۆڵەندییەکانە، کە ئەوانی تر ناتوانن تێیبگەن، بۆیە نابێت دەستوەردان بکەن لێی.

پڕوپاگەندەی ڕوسی: هەلقۆستنەوەی ناڕەزایی  ناوخۆیی  و شێواندنی مێژوو

لەم سەردەمەدا ڕوسیا بە هەمان شێوازی درۆئامێزی پێشوو پەلاماری ئوکراینا دەدات. بەشێوەیەکی فڵێبازانە ئەزموونی نێگەتیڤی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکاردەهێنێت و دەیەوێت سوود لە ڕووداوە مێژووییەکان وەربگرێت دژی زلهێزانی کۆن و ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ڕوسیا وا پیشان دەدات کە خۆی دەپارێزێت لە بەرانبەر داگیرکارییەکانی ئەمریکا و ناتۆ ،ئوکرانییەکانیش برای خۆمانن و ڕۆژئاوا دەیەوێ وەکو ئامراز بەکاریان بهێنێت. لەم وێنە ساختەیەدا ڕوسیا دیسان وەکو هێزێکی دژە ئیمپیریالی خۆی دەردەخات. بەڵام لە ڕاستیدا ئوکراینییەکان کە لەژێر بۆمبارانی ڕوسەکان گیان لەدەست دەدەن ،هەروەک چۆن پۆڵەندییەکان ٠٢٢ ساڵ پێش ئێستا لە لایەن برا ڕوسە بێ بەزەییەکانیان لەسێدارە دەدران، ئەو وێنە تەواو جیاوازتر دەبینن. پۆڵەندییەکان ئەو ڕاستیە دەبینن نەک لەبەر ئەوەی تەنها ئەزموونەکی تاڵیان هەیە، بەڵکو لەبەر ئەوەی ملیۆنەها ئوکراینی پەنایان بۆ پۆڵەندا هێناوە و هەڵهاتوون لەدەست “برا ستەمکارەکانیان”. ئەم شێوە نیشاندانەی ئوکراینییەکان کە خەبات بۆ ئازادی و سەربەخۆیی خۆیان دەکەن و لکاندنی خەباتەکەیان بە گەمەی گلۆباڵیی ئەمریکا، درۆیەکەی گەورەیە و بەشێوەیەک داڕێژراوە بۆ ئەوانەی کە ئەزموونی مێژوویی هاوشێوەیان نیە، جێگە باوەڕ و متمانە بێت.

پۆڵەندییەکان ڕوسی نین و هیچ کاتێك ڕوسی نەبوون، هەرچەنده لە سەدەی نۆزەدەهەم ڕوسەکان دەیانویست ئەوها لە جیهان بگەیەنن. ئەمڕۆش هەمان شت لەگەڵ ئوکراینەکان دەکەن. ئوکراینییەکان نەتەوەیەکی جیاوازن، زمان و شوناس و مێژووی تایبەت بەخۆیان هەیە. ئەوەی کە زمانی ئوکراینی نزیکە لە زمانی ڕوسەکان واتای ئەوە نیە کە ئوکراینییەکان ڕوسن. بە هەمان شێوە ئیران دەتوانێت کورد و هەرێمی کوردستان بۆ خۆی قۆرخ بکات لەسەر بنەمای ئەوەی کە زمانەکانیان لەیەکتر نزیکن. بۆ ماوەی چەندین سەدە مێژووی پۆڵەندییەکان و ئوکراینییەکان پێکەوە بەستراوە، پەیوەندی نێوانیان هەندێ جار باش بووە و هەندێ جاریش خراپ. هێشتا سەت ساڵێک بەر لە ئێستا هەندێ ناوچەی ئێستای ئوکراینا بەشێک بوون لە وڵاتی پۆڵەندا و خەڵکی پۆڵەندی لێی نیشتەجێ بوون. بەڵام بە پێچەوانەی ڕوسەکان، پۆڵەندا ڕێز لە سنور و سەروەری و یەکگرتوویی خاکی ئوکراینا دەگرێت. برایەتی نێوان گەلان ئەوهایە، نەک وەک ئەوەی ڕوسیا دەیکات و پەلاماری خاکی ئەویتر دەدات و ئەنجا درۆ هەڵدەبەستێت بۆ پاڵنەرەکانی.

ڕوسیا وێنەیەکی ساختەی مێژوو پیشان دەدات بۆ ئەوەی پاساو بۆ دەستدرێژییەکانی بێنێتەوە. ڕاستیەکە ئەوەیە کە ئوکراینا کەوتە ژێر سنوری قەڵەمڕەوی ڕوسیا بەهۆی پەلامار و داگیرکارییەکانی ئەو وڵاتە لە سەدەکانی هەڤدە و هەژدە، دوای ماوەیەکی کەمتریش پۆڵەندا بە هەمان شێوە. پڕۆسەی بەڕوسیکردنی توند و  سیاسەتە لە ڕیشەدەرکێشانی نەتەوە، چەند ئەنجامێکی لێ بەدەست هات بەڵام سنوردار. لە دەرەنجامی ئەو پڕۆسەیەدا بەشێک لە ئوکراینییەکان بوونە ڕوسی زمان.

بەڵام وازیان لە ئوکراینی بوونی خۆیان نەهێنا و نەبوون بە ڕوس. ئەمڕۆ ئوکراینە ڕوسی زمانەکان بە هەمان شێوەی ئەوانەی کە بە ئۆکراینی قسە دەکەن ئازار دەچێژن بەهۆی هێرشی ڕوسیا. لە وڵاتی پۆڵەندا بە ئاسانی دەتوانین چاومان بەو ئۆکراینیانە بکەوێت کە بەڕوسی قسە دەکەن و هەروەها ئەوانەش کە بە زمانی ئۆکراینی قسە دەکەن.

لە ساڵی ١٩٩١ یەکێتی سۆڤیەتی کۆڵۆنیاڵ ڕووخا بە هەمان شێوەی ئیمپراتۆرییە داگیرکارەکانی وەکو بەریتانیا و فەڕەنسا.

ئوکراینا سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند لە ڕێگەی گشتپرسی سەربەخۆیی کە بەڕێژەی ٩٢٪ خەڵکەکەی دەنگیان بۆی دا. لە دورگەی کریمی داگیرکراو لە ساڵی ٠٢١٢ ڕێژەی ٤٢٪ خەڵکی دەنگیان بۆ سەربەخۆیی ئوکراینا دا، لەو ناوچانەکی کە ڕوسیا ئێستا دەخوازێت داگیریان بکات، واتا لە پارێزگاکانی دۆنیێچک و لوگانسک و خێرسۆن بە ڕێژەکانی ٧٧٪ و ٣٢٪ و ٩٢٪ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی دا. ڕوسیا ئەوساکە هیچ نکۆڵییەکی لەو گشتپرسیانە نەکرد و دانی نا بە یەکگرتوویی خاکی ئوکراینا. کەچی ئێستا دوای بیست و سێ ساڵ لەناکاو ڕای گۆڕی، چونکە گڕوپی سیاسەتمەداری ئوکراینای بەدڵ نەبوو و لەگەڵ سیاسەتی ئەو وڵاتە تەنا نەبوو. هەموو نەتەوەیەک و هەموو وڵاتێک مافی ئەوەی هەیە بڕیاری سەربەخۆ و ئازاد بدات سەبارەت بە پەیوەندی نێودەوڵەتی و دروستکردنی هاوپەیمانی لەگەڵ هەر لایەنێک کە بیەوێت. هەمان شت لەسەر عێڕاق و ئوکراینا و پۆڵەندا جێبەجێ دەبێت. چەواشەکردنی مێژوو یارییەکی ترسناکە. دورگەی کریم یان شاری کیێڤ بەدرێژاییمێژوو بەشێک بوون لە زۆر وڵات و ئیمپراتۆرییەکی جیاواز، هەروەك چۆن بەغدا و بەسرا یان موسڵ بەشێک بوون لە ئیمپراتۆرییەتی جیاواز، بەڵام ئەوە بنەمایەک نیە بۆ داگیرکاری کردن لەلایەن وڵاتانی دراوسێ. جەنگی نێوان ڕوسیا و ئوکراینا پەیوەندی نیە بەوەی کە گڕوپێکی ئیتنی دەیەوێت بڕیار لە چارەنوسی خۆی بدات، بەڵکو بریتیە لە چاوپیاخشاندنەوەی زلهێزێکی داگیرکار بە سنوری وڵاتێک کە پێشتر دانی پێداناوە.

هەڵکەوتەی جیاوازی جیۆگرافی و ئەزموونی جیاوازی مێژوویی وادەکەن کە وڵاتان بیر لە هاوپەیمانی دیکە بکەنەوە و جیاوازتر نیگا بکەن لە زلهێزانی جیهانی وەکو ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یان ڕوسیا. بەڵام شتێك لێرەدا جێی گومان نیە، هیچ زلهێزێک ناتوانێت فەرمان بە نەتەوەیەک بکات کە پەیوەندی لەگەڵی دروست بکات و بەناچاری بیکاتە برا و دۆست. لەوەش بەولاوە ناتوانێت نەتەوەیەکی دیکە چاوترسێن بکات و تیرۆر و تۆقاندنی لەناو بڵاو بکاتەوە و ناچاری بکات بۆ دۆستایەتی. دۆستایەتی بەزۆر ناکرێت. هەموو وڵاتان و نەتەوەکان دەبێت پەی بەوە ببەن و تێبگەن. ڕوسیا پێی وایە کە تەنها زلهێزە گەورەکان مافی دەنگ هەڵبڕین و بڕیاریان هەیە،خۆی وەکو یەکێک لەو زلهێزانە دەبینێت و ئەوانی تر تەنها گەمەن بە دەستیان. ئەو نەتەوانەی کە شەیدای ئازادین بەهیچ شێوەیەک ئەو شێوازە بیرکردنەوەیە قبوڵ ناکەن.

ڕوسیا پێی وایە دەسەڵاتدارانی ئوکراینا نوێنەرایەتی خەڵکی وڵاتەکە ناکەن، چونکە بە قسەی خۆی لە ساڵی ٠٢١٢ لەم وڵاتە جۆرێک لە کودەتا ڕوویداوە. سەیر لەوەدایە کە لەم کاتەوە تا ئێستا دووجار هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەڕلەمان ئەنجام دراوە، کە تیایدا حزبەکان بە توندی ڕکابەرایەتی یەکتریان دەکرد. سەرۆکی ئێستا ڤلادیمێر زێوێنسکی لە ساڵی ٠٢١٩ لە هەڵبژاردنی گشتی وەکو سەرۆک هەڵبژێردرا، کە تیایدا کەس نکۆڵی لێ نەکرد و هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەش بە ڕێژەی ٣٨٪ بەشدارییان تێدا کرد.

کێ دەتوانێت بڕیاری ئەوە بدات کێ شەرعەییەتی دەسەڵاتی هەیە لە عێڕاق یان لە پۆڵەندا یاخود لە ئوکراینا؟ دراوسێکان یان زلهێزەکان، یانیش نەتەوە؟ ئایا تا ئێستا حزبی بەعس عێڕاق بەڕێوەدەبات؟ هەموو ئەو هەڵبژاردنانەی کە تا ئێستا کراون ناشەرعین؟ ئایا دەستوری عێڕاق لە ساڵی ٠٢٢٤ دەرچووە شەرعیەتی نیە چونکە لە لایەن سەدام حوسێنەوە قبوڵ نەکراوە؟ کێ دەبێت دەربارەی ئەوانە بڕیار بدات؟ مۆسکۆ؟ واشنتۆن؟ ئەنقەرا؟ تەهران؟ لەندەن؟ یان ئیسرائیل؟ یاخود نەتەوەکە خۆی؟ هاوڵاتییانی ئوکراینی سەرۆکایەتی و پەڕلەمانیان هەڵبژارد و هیچ وڵاتێکی دیکە مافی ئەوەی نیە دەست بخاتە ناو کاروباریانەوە. هەمان شت بۆ عێڕاقیش ڕاستە.

چەواشەکاری و دووڕوویی – هونەرێک کە ڕوسەکان بە تەواوی فێری بوون

دووڕوویی و چەواشەکاریی ڕوسیا لەوە سەرچاوە دەگرێت کە چ هەڵوێستێکی هەبوو بەرانبەر ڕژێمی سەدام حوسێن و ڕوخانی. هیچ کاتێک تاوانەکانی ئەو دیکتاتۆرە بۆ ڕوسیا جێگەی بایەخ نەبوون. تاوانی هێرشی کیمیایی بۆ سەر هەڵەبجە هیچ کاردانەوەیەکی ڕوسەکانی لێ نەکەوتەوە، یان کوشتاری شیعەکانی باشوری عێڕاق لە ساڵی ١٩٩١. هیچ شتێکی سەیرنیە، چونکە ڕوسیا خۆی لیستێکی گەورەی لە تاوانی دژە مرۆڤایەتی هەیە. لە چوارچێوەی داگیرکارییە فراوانخوازییەکانی، ڕوسیا نەک تەنها یاخیبووانی پۆڵەندی کۆمەڵکوژ دەکرد، بەڵکو پەلاماری وەحشییانەی میللەتەموسوڵمانەکانی ئاسیای ناوەڕاست و قەوقازیشی دەدا.

لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی بیستەم لە دوو جەنگی چیچان، ڕوسەکان بوونە هۆی کوشتنی دەیان هەزار خەڵکی سڤیلی قەوقاز، کە هاوڵاتی ڕوسیا بوون. ئەوەش بە بیانووی پارێزگاری کردن لە یەکگرتوویی خاکی ڕوسیا. چەند ساڵێک دواتر ڕوسیا پەلاماری جۆرجیای دا و تا ڕۆژگاری ئەمڕۆش چەند ناوچەیەکی داگیرکردووە. سەرۆکی ئەوسای پۆڵەندا لێخ کاچینسکی جیهانی ئاگادارکردەوە لە پلانە فراوانخوازییەکانی ڕوسیا، دوو ساڵ دواتر لە کارەساتی تێکشکانی فڕۆکەکەی لەناو خاکی ڕوسیا گیانی لەدەستدا. چوار ساڵ دواتر ڕوسیا تانەی لە یەکگرتوویی خاکی ئۆکراینا دا، گڕوپێکی هاندا بۆ یاخی بوون لە هەندێ ناوچە و بانگەشەکردنی مافی سەربەخۆیی، چەکدارە بەکرێگیراوەکانی فڕۆکەیەکی مەدەنییان بەئامانج گرت کە بووە هۆی کوژرانی ٠٣٨ کەس لە سەرنشینانی و ١٤ کەسیش لە ستافی فڕۆکەکە.

لە مەسەلەی ئۆکراینا، ڕوسیا دەستی دەبرد بۆ چەند ئارگومێنتەکی گوماناوی مێژوویی، کەچی لە هەمان کاتدا یەکگرتوویی خاکی خۆی بەپیرۆز دەزانێت، بەڵام لە سەدەی نۆزدەهەم پەلاماری قەوقازی دا و کردیە بەشێك لە خاکی خۆی. دورگەی کریم یەکێکی تر بوو لە ئامانجەکانی ڕوسیا و لە ساڵی ١٧٣٨ داگیری کرد، و ئێستاش دانیشتوانە ڕەسەنە موسوڵمانەکەی ئەم دورگەیە ڕاوەدوو دەنرێن، چونکە لە ساڵی ٠٢١٢ ڕەتیان کردەوە دان بنێن بە خستنەپاڵی دورگەکەیان بە ڕوسیا. زۆرێک لەوان لە زیندانەکانن و ئەشکەنجە دەدرێن. پێویستە ئاماژە  بەوە بدەین کە ڕوسیا چۆن مامەڵە لەگەڵ موسوڵمانەکان.

هەرچەندە موسوڵمانەکان ١٤٪ ڕوسیا پێکدەهێنن بەڵام لە دەسەڵاتی ناوەندی هیچ پۆست و پلەیەکیان نیە. بیری دژە ئیسلام بە قوڵی لەناو ڕوسەکان هەیە، بەڵگەی ئەوەش ئەوەیە تەنها چوار مزگەوت هەیە لە شاری مۆسکۆ کە ژمارەی موسوڵمانەکانی دوو ملیۆن و نیوە. کەچی لە هەمان کاتدا موسوڵمانەکانی ئۆکراینا هیچ کێشەیەکیان نەبووە لەو وڵاتە.

ڕوسیا هاوکاری سەدام حوسێنی دەکرد تا کۆتایی، پڕۆسەی ڕوخاندنیشی بە تاوان لەقەڵەمدا، کەچی هەر ئەو ڕوسیایە پەیوەندی و هاریکاری دروستکرد لەگەڵ ئەوانەی دوای ڕژێمی سەدام دەسەڵاتیان لە عێڕاق گرتە دەست. ئەنجا سەرەڕای ئەوەش دەخوازێت هەموو لایەک باوەڕ پێ بهێنێت کە دەسەڵاتی ئوکراینا ناشەرعیە لەگەڵ ئەوەش کە لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە هاتووەتە دەسەڵات، بەڵام کەسێک بە دەسەڵاتداری شەرعی دادەنێت کە هەفت ساڵ پێش ئێستا لەلایەن خەڵکی ئوکرایناوە ڕاونرا و ئێستا لە ڤیللایەکی لوکسوسی ڕوسیا دەژی. لە هەمان کاتدا ڤلادیمێر پوتین ڕایگەیاند، وەک چۆن ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا عێڕاقیان داگیرکرد، ڕوسیاش دەتوانێت ئوکراینا داگیربکات. کەواتە لێرەدا ڕوسیا دان بەوە دەنێت کە خۆی بەشێوەیەکی ناشەرعی ئەو کارە دەکات، وەك چۆن پێشتر لەسەر پرسی عێڕاق کردی. ئەنجا لێرەدا هیچ وڵاتێک بەشێکی عێڕاقی بۆ خۆی داگیر نەکردووە، وەک ئەوەی ڕوسیا کردی لەگەڵ ئوکراینا. لە لایەکی تر سەدام حوسێن دوژمنی ئیران بوو، بەڵام ئەوە ئاسایی بوو بۆ ڕوسیا کە درۆن لە ئیرانەوە هاوردە بکات بۆ تیرۆرکردنی ئوکراینییەکان. ئایا لێرەدا هیچ لایەنێک هەیە وەکو ڕوسیا چەواشەکار و درۆزن؟

هەر لە سەردەمی دامرکاندنەوەی ڕاپەڕینی عێڕاقییەکان لە ساڵی ١٩٠٢ تاوەکو هاتن و پەلاماری داعش، عێڕاقییەکان چەندین جار بوونەتە قوربانی دەستی تاوانی دژە مرۆڤایەتی. کوردەکان هەرگیز کیمیابارانی شاری هەڵەبجە لەیاد ناکەن، کە بووەی شەهید بوونی زێتر لە پێنج هەزار کەس. ئەوەش تاکە تاوانی قێزەونی ڕژێمەکەی سەدام حوسێن نەبوو. ئەمڕۆئوکراینییەکان دووچاری هەمان مەرگ دەبنەوە، کە تاوانبارەکە ڕوسیای داگیرکارە. لە مانگی ئاداری ٠٢٠٠ ڕوسەکان ٢٢٢ کەسیان لە خەڵکی بێ تاوانی ئوکراینا لە ناوچەی “بوچی” کۆمەڵکوژکرد. ئەوەش بە ئامانجی تۆقاندن و چاوترساندنی خەڵکی ئوکراینا بۆ ئەوەی بەرگری نەکەن. سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتین لەلایەن دادگای سزادانی نێودەوڵەتی داواکراوە بەهۆی بەزۆر بردنی منداڵانی ئوکراینی. ئەو منداڵانە دەبرێنە ڕوسیا و لەوێ دایک و باوکی نوێیان بۆ دابین دەکەن و بیری دژەنەتەوەی خۆیان لە مێشك دەئاخنن. هەمان شت ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێڕاق و شام کردی. لە ڕێگەی کوشتنی دایکان و باوانیان و بەخێوکردنی منداڵاکان لەسەر بنەمای تیرۆر و تۆقاندن و شوشتنەوەی مێشكیان. ئێستا چ جیاوازییەک هەیە لە نێوان ڕوسیا و داعش. تا ئێستا نۆزدە هەزار و پێنجسەد منداڵی ئوکراینی ڕفێنراون بۆ ڕوسیا و ئامادە نین بیانگەڕێننەوە بۆ دایکوباوانی خۆیان. بەشێکی  هێزی سەربازی ڕوسیا بریتیە لە گڕوپی ڤاگنەر، هەرچەندە بە فەڕمی ڤاگنەر گڕوپێکی تایبەتە، بەڵام لە ڕاستیدا دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی ڕوسیا. گڕوپی ڤاگنەر دەست بۆ تاوانی ئەوتۆ دەبات کە سنوری تاوانەکانی داعش دەبەزێنێت، بۆ نمونە لەسێدارەدانی ئاشکرا، سەرپان کردنەوە بە کوتەک، دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژن و کچانی هەرزەکار و هتد.

ژیانی مرۆڤایەتی لە هەموو شوێنێک هەمان بەهای خۆی هەیە، ئەوجا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت تاخود لە ئەوروپای ناوەڕاست. پەلاماردانی هەر وڵاتێک گوناحێکە، هەروەك چۆن کوشتنی ئەو خەڵکەش تاوانە کە بەرگری لە ماڵ و حاڵ و خوێن و نیشتمانیان دەکەن. داگیرکاری و تەماحکاری لە خاکی نەتەوەکانی تر تاوانە، ڕوسیاش ئەو وڵاتە داگیرکارە و کۆلۆنیالەیە. پۆڵەندا و ئوکراینا دوو وڵاتی داگیرکراوی ژێر دەستی ئەو داگیرکارە بوون، بەڵام توانیان خۆیان ڕزگار بکەن.

هەنوکە ڕوسیای داگیرکار سەرلەنوێ داگیرکاری دەکاتەوە، چونکە ئەوە سروشتیەتی. ئەم وڵاتە ناتوانێ بەبێ داگیرکاری بمێنێت. لە جەنگی ئوکراینا مەبەستی کێشەی خاک و زەوی نیە، بەڵکو تەماحی کۆنتڕۆڵنەکراوی ئیمپیریالییە کە نەک ئامانجی بەدەست هێنانەوەی سنوری یەکێتی سۆڤیەتی جارانە، بەڵکو سنوری سەردەمی ڕوسیای سیزارییە )قەیسەری(. ئەگەر جیهان ڕێگە بدات بە داگیرکاری ڕوسیا، ئەوا دواتر نۆرەی وڵاتانی بەڵتیک و پۆڵەندا و وڵاتانی تری ئەوڕوپای ناوەڕاست دێت. ڕوسیا لەو شوێنە دەوەستێت کە دەیوەستێنن و تا ئەو کاتەش ئاشتی بەرقەرار نابێت. ئەوە دەبێتە هۆی بەگەڕخستنی کاردانەوەی زنجیرەیی و ناجێگیربوونی ناوچەی دیکەی جیهان، لەوانەش ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دروست بوونی جەنگی نوێ.

ڕوسەکان شتێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی خۆیان بانگەشەدەکەن، وە شتێکی دیکە بەو نەتەوانە دەگەیەنن کە باش نایانناسن وەک ئەوەی پۆڵەندییەکان وئوکراینییەکان دەیانناسن. لە وڵاتەکەی خۆیان بانگەشەی ئیمپراتۆریی گەورەی ڕوسی دەکەن ئەوەش لە ڕێگەی داگیرکردنی نیوەی ئەوڕوپا و لەناوبردنی خەڵک و وێرانکردنی شارەکان. لە کەناڵی تیڤی ناوەخۆ بەناو شارەزایە ڕوسەکان تۆقاندن بڵاودەکەنەوە لە ڕێگەی بۆمباران کردنی شارە ئەوڕوپییەکان بە بۆمبی ئەتۆمی. ئەوان نایشارنەوە کە ئامانجیان دووبارە بونیادنانەوەی ئیمپیراتۆری سیزارییە بە سنورە فراوانە مێژووییەکەی، بەڵام لە لایەکی تر بانگەشەی ئاشتی دەکەن.

ئاشتی لە ئەوڕوپا تەنها کاتێک دێتەکایەوە کە ڕوسیا بگەڕێتەوە بۆ سنورەکانی پێش ساڵی ٠٢١٢ و پابەند بێت بە ڕێزگرتن لەسەروەری و یەکگرتوویی خاکی وڵاتانی دراوسێ. ئەوەش هیچ داواکارییەکی بەرز نیە. کەس داوای لێکهەڵوەشاندنی ڕوسیای ئیمپێریال ناکات لە ڕێگەی بەدەست هێنانی هەموو نەتەوە ناڕوسەکانی ڕوسیا، هەرچەندە مافێکی سروشتی هەموویانە، هەروەك چۆن هەردوو ئیمپراتۆری بەریتانی و فەڕەنسی هەڵوەشانەوە لە سەدەی ڕابردوو. ئەوە داواکارییەکی گەورە نیە، کەسیش داوا لە نەتەوەکانی جیهان بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکات کە دۆسیەی ئوکراینا بکەنە کاری لەپێشینەیان، چونکە هەموو لایەک کێشەی خۆیان هەیە، بەڵام تەنها دەمانەوێ لێمان تێبگەن.

Public task financed by the Ministry of Foreign Affairs of the Republic of Poland within the grant competition “Public Diplomacy 2023”

The opinions expressed in this publication are those of the authors and do not reflect the views of the official positions of the Ministry of Foreign Affairs of the Republic of Poland.