تەکنیکی چاڵاکییەکانی ڕوسیا و چەواشەکردنی پانتایی زانیاری نێودەوڵەتی بە وێنەی پەلامارەکانی بۆ سەر ئوکراینا
بەش بەش کردنی ئامانجی ئۆپەڕاسیۆن گۆڕەپانی سەرەکی چاڵاکیی ڕوسیا لە پانتایی زانیاری نێودەوڵەتی بریتیە لە تەواوکردنی ئۆپەڕاسیۆنی زانیاری-سایکۆلۆژی بەشێوەیەکی نەگۆڕ، بە ئامانجی شێواندنی وێنەی پەلاماری ڕوسیا بۆ سەر ئوکراینا. دەزگای پڕوپاگەندەی ڕوسی بەردەوامە لە گۆڕینی ڕاستییەکان لە پەلامارەکانی بۆ سەرئوکراینا بە زانیاری نادروستی جەنگی جێگرەوە، بەرگری لەخۆکردن لە بەرانبەر هەڕەشەکانی ڕۆژئاوا و ناتۆ. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە سەرەتای دەسپێکی شەڕەوە، ئەوانەی سەر بە ڕوسەکان بوون پڕوپاگەندەی ئەوەیان دەکرد کە ئوکراینا وڵاتێکی شوێنکەوتەی ڕۆژئاوایە و خاوەنی سەروەری نیە، ئامۆژگاریەکان و فەرمانەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوڕوپا و ناتۆ جێبەجێ دەکات )دژی ڕوسیا – لەچاوی پڕوپاگەندەی کرێمل(. ئەوە گەمەی بەردەوامی ڕوسیایە. ڕوسیای سیزاری یان یەکێتی سۆڤیەت یانیش ڕوسیای ئێستا، هەردەم هەوڵی داوە جیهان دابەش بکات بۆ سەر چەند زلهێزێکی گەورەی جیهانی و مامەڵەکردنیش لەگەڵ ئەوانی تر وەک ئەوەی هەر بوونیان نەبێت. پۆڵەندا ئەو ئەزموونە تاڵەی کردووە بە حوکمی ئەوەی شوێنی جوگرافی لە نێوان ڕوسیا و ئەڵمانیایە. بەدرێژایی چەندین سەدە ئەم دوو وڵاتە خەریکی بانگەشەی ئەوە بوون کە لە نێوانیان دا هیچ وڵاتێک نیە کە شایانی ئاماژە بێت، تەنها وڵاتۆچکەیەک کە دەبێت لە نێوان خۆمان دابەشی بکەین. بە هەمان شێوە بێ ئەوەی ڕەچاوی ئیرادەی خەڵکی بکەن، هەریەک لە ئیمپڕاتۆری عوسمانی و فارسی و بەریتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان دابەش کرد )لە نێویشیان ناوچەکانی عێڕاق(. بەرگری و بەرخودا، مێژوو و داب و نەریت، ڕازی نەبوون بە زاڵبوونی بێگانە، وایان کرد خەڵکی دژی ئەوە بوەستنەوە. مەبەستمان لە هەریەک لە عێڕاق و پۆڵەندایە. ئێستا ئوکراینا ڕووبەڕووی هەمان وەحشیگەریی ئیمپریالی دەبێتەوە، وەک چۆن پێشتر عێڕاق و پۆڵەندا دووچاری ببوون. بۆیە ئەو نەتەوانەی ئەزموونی تاڵیان هەیە، دەبێت لە ڕێگەی خەباتیان بۆ ئازادی لە یەکتر چاك تێبگەن. هەموو نەتەوەیەک مافی هەیە بۆ بڕیاردان و دیاریکردنی چارەنوسی خۆی. دانیشتوانی عێڕاق بە کورد و عەرەبەوە ،هەروەها هەموو کەمینە نەتەوەییەکانی دیکە، چاك ئەو ڕاستییە دەزانن. ئەوان دەیان جار خوێنیان ڕشتووە دژی ستەمکاران و داگیرکاریی زلهێزان و تیرۆریستان. هەردەم بەهێزەکان هەوڵی ئەوە دەدەن لاوازەکان بخەنە ژێر ڕكێفی خۆیانەوە، سود وەرگرتن لە کێشە ناوخۆییەکان، زلهێزان نەتەوەکانی دیکە وەکو ئامراز بەکار دەهێنن، بەکاریان دەهێنن بۆ یاری و گەمەی خۆیان. ڕوسیای فیدڕاڵ چاك ئاگاداری مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، ئاگاداری هەوڵ و ماندووبوونی نەتەوەکانە کە چۆن و چ کۆششێکیان داوە بۆ بەدەست هێنانی ئازادی و بەرگری کردن لەخۆ. بۆیە پڕوپاگەندەی سەرەکی ڕوسەکان بریتییە لە پەردەپۆشکردنی داگیرکارییەکی ڕوسیا بۆ سەر ئوکراینا. دەزگای پڕوپاگەندەی ڕوسی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ نیشاندانی ئوکراینا وەکو وڵاتێکی کەوتوو، کە خاوەنی هیچ کام لە مێژوو و نەریت و یەکیەتی نەتەوەیی نیە. چونکە هەر کاتێک بیانەوێ دەگەڕێنەوە باوەشی وڵاتی زلهێزی خۆیان و بە جیهان بڵێن خەریکی یاخیبوونی ناوچەیەکی ناوخۆیی بوون بەهۆی هەندێ کەسی تێکدەر، بەڵام ئیدی هەموو شتێکمان دامرکاندەوە و تەواو. کێشەیەکی کاتی ناوخۆییە و تەواو. ئەو کردەوەیەی ڕوسیاوەکو هەمان سەرکوتکردنی ڕاپەڕینی عێڕاقییەکان لە ساڵی ٠٢٩١ لە لایەن بەریتانییەکان. پوتین خۆی بەراوردی کرد لەنێوان داگیرکردنی ئوکراینا و داگیرکردنی عێڕاق لە لایەن ئەمریکاوە لە ساڵی ٩١١٢، کە لە هەمان کاتدا ئیدانەشی کرد. بەهەمان شێوە بۆردومانکردنی عێڕاق لە لایەن تورکیا و ئیرانەوە وەکو پرسێکی ناوخۆیی لەقەڵەم دەدرێت کە بەبێ ڕێپێدانی عێڕاق ئەنجام دەدرێت. پرسە ناوخۆییەکان لەو شوێنە کۆتاییان دێت کە سنوری وڵاتێکی دیکە دەبەزێنن، ئەو وڵاتانەی نیازی ئیمپریالییان هەیە دەبێت باش لەوە تێبگەن. نەتەوە جیاوازەکان ئەزموونی مێژوویی جیاوازیان هەیە. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەزموونی تاڵی بەڕێکرد بەهۆی ڕکابەری نێوان زلهێزە ئەوڕوپییەکان. کەس نکۆڵی ناکات لە بوونی ئیمپریالیزمی بەریتانی و فەڕەنسی، بەڵام ئەو کاتانە کۆتاییان هات. بەڵام سەردەمی ئیمپێریالیزم و کۆلۆنیالیزمی ڕوسی هێشتا کۆتایی نەهاتووە. سەیروسەمەرەیی لەوەدایە کە ڕوسیا دەیەوێ لەو شوێنانە خۆی نمایش بکات وەکو دژە داگیرکار، کە ئەزموونیان نیە لەگەڵی. نە ڕوسیای سیزاری نە سۆڤیەتی، نە ڕوسیای ڤلادیمێر پوتین ڕزگارکەر نەبوون و نابن. وڵاتانی ئەوڕوپای ناوەڕاست وەکو پۆڵەندا و ئوکراینا چاك ئەو ڕاستیە دەزانن. بگەڕێینەوە سەر ئەوەی ڕوسیا چۆن ڕووداوەکان دەبینێت. دەسەڵاتی کرێملن لە باوەڕی پتەو بوون کە سوپاکەیان دەنێرن بۆ ئوکراینا و دوای چەند پێکدادانێکی سادە هەموو شتێک کۆتایی دێت و بە جیهانی پیشان دەدەن کە “پرسە ناوخۆییەکە” چارەسەرکرا. بۆیە لە سەرەتاوە ناویان نا ئۆپەڕاسیۆنی تایبەت، چونکە لە ناوخۆی وڵات ئۆپەڕاسیۆن ئەنجام دەدرێ نەوەک جەنگ. بەڵام ڕوسیا بووە قوربانی پڕوپاگەندەکانی خۆی. دەسەڵاتی کرێملن لەگەڵ ئەوەی خاوەنی گەورەترین هاوکۆلکەی گەندەڵین لە جیهان، کە دەستەیەکی مافیا و ئۆلیگارشی وڵات بەڕێوە دەبەن، ئەو باوەڕەیان لا دروست بوو کە خاوەنی وڵاتێکی زلهێزن، ئوکرایناش ئەو وڵاتە نەبووەیە کە ڕوسەکان بۆ خۆیان وێنایان کردبوو. بەڵام کاریگەری خراپی ئەو جۆرە دونیابینە و پڕوپاگەندەی چەند ساڵە ئەوە بوو خاڵە لاوازەکانی ئەو وڵاتەی هەموو بەدەرخست، ئوکرایناش ئەم وڵاتە ڕووخاو و بێ توانایە نیە کە دەسەڵاتی کرێملن پڕوپاگەندەی بۆ دەکرد. ئوکراینا بەرگری و بەرپەرچدانەوەی توندی نیشاندا. بەرگرییەک کە هیچ کام لە وڵاتانی گەورەی وەکو ئەمریکا و چین و ئەنجا ڕوسیاش چاوەڕوانییان نەدەکرد. ئەم زلهێزانە وادیارە هێشتا لە خەیاڵی سەردەمی جەنگی سارددا بوون و هەر خۆیان دەتوانن تەحەددا لەیەک بکەن. بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی سارد و ڕوخانی یەکێتی سۆڤیەت، جیهان پێویستی بە یەکگرتنی نیوەی وڵاتان هەبوو لەگەڵ چەند زلهێزێک. سی ساڵ دواتر گەورەترین وڵات لە ڕووی ڕووبەرەوە، کە حەز و ئامانجی ئەوەی هەیە ببێتە گەورەترینی گەورەکان و کۆمەڵێک نیازی گلۆباڵ کە خەریکە هەموو لایەک دەتۆقێنێت، ئەوەتا لەبەردەم وڵاتێکی وەکو ئوکراینا خۆی ناگرێت، کە پێی وایە وڵاتێکی کەوتووە. مێژوو پێمان نیشان دەدات کە یەکەم: لوتبەرزی قۆناغی پێش ڕووخانە، دووەم: هێز و ئیرادە بۆ مافی چارەنوسی خود، سنوری هەموو شیکردنەوەیەک دەبەزێنن. عێڕاقییەکان مافی خۆیانە هەمان شێوە هەڵسەنگاندن بکەن بۆ بەریتانیا و ئەمریکا، بەڵام دەبێت ئەوەش لەیاد نەکەن کە ڕوسەکان و چینییەکان لە ناوچەکانی دیکەی ئەو زەمینە پیشانیان دا کە نیازیان پاك نیە. خەڵکی عێڕاق دەبێت بەوەش ڕازی بن کە دادپەروەرانەیە ئەگەر دیکتاتۆر و پەلاماردەری ئیمپیریال ددانەکانی بشکێت کاتێک پەلاماری کەسێکی لەخۆی لاوازتر دەدات. لە ڕاستیدا ئوکراینییەکان پشتیوانی سەربازییان هەیە )هاوپەیمانی ڕامشتاین(، کەلوپەلی سەربازی و جبەخانە، هاکاری مرۆیی و دارایی. بەهیچ شێوەیەک ئەمە وەلا نانرێت و لەبیر ناکرێت. بەڵام دەبێت ئەوەش بزانین کە ئەو هاوکارییانە جیاوازبوون هەندێ جار تەنها شتێکی سیمبولی بوون، بەتایبەتی لە سەرەتا. هەمان شت لەگەڵ عێڕاق کرا کاتێک لە جەنگیداعشەوە گلابوو. ئەو جەنگە پەیوەندی بە ئیسلامەوە نەبوو کە داعش نوێنەرایەتی ئیسلام دەکات دژی بێ باوەڕەڕۆژئاواییەکان، یان دژی بیدعەکانی ئیران. داعش هیچ پەیوەندی نەبوو بە بەرگری کردن لە ئیسلام، هەروەک چۆن ڕوسیاش هیچ پەیوەندی نیە ئازادی و پرسی دژەئیمپریالیزم. داعش شەڕی بەرپاکردبوو دژی هەموو خەڵکی عێڕاق، بە شیعە و سونەوە، بە کورد و عەرەب و تورکمانەوە، بە مەسیحی و موسوڵمان و ئێزدییەکانەوە. بە هەمان شێوە ڕوسیا پەلاماری ئوکراینای داوە جا ئەوانە بن کە بە ڕوسی قسە دەکەن یانیش ئەوانەی کە بە ئوکراینی
ڕوسیای داگیرکار و ئیمپێریال و پەالماری بۆ سەر ئوکراینا
هەموو نەتەوەیەک مافی هەیە بۆ بڕیاردان و دیاریکردنی چارەنوسی خۆی. دانیشتوانی عێڕاق بە کورد و عەرەبەوە ،هەروەها هەموو کەمینە نەتەوەییەکانی دیکە، چاك ئەو ڕاستییە دەزانن. ئەوان دەیان جار خوێنیان ڕشتووە دژی ستەمکاران و داگیرکاریی زلهێزان و تیرۆریستان. هەردەم بەهێزەکان هەوڵی ئەوە دەدەن لاوازەکان بخەنە ژێر ڕكێفی خۆیانەوە، سود وەرگرتن لە کێشە ناوخۆییەکان، زلهێزان نەتەوەکانی دیکە وەکو ئامراز بەکار دەهێنن، بەکاریان دەهێنن بۆ یاری و گەمەی خۆیان. بۆیە ئەو نەتەوانەی کە ئەزموونیان هەیە لە ڕێگەی خەباتیان بۆ ئازادی پێویستە لە یەکتر تێبگەن. بەڵام نەتەوەکان لە هەمان کاتدا ئەزموونی جیاوازی مێژووییان هەیە. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەزموونی تاڵی هەیە لە کێبڕکێی زلهێزانی ئەوڕوپی. کەس نکۆڵی ناکات لە بوونی کۆلۆنیالیزمی بەریتانی و فەڕەنس، بەڵام ئەو کاتانە کۆتاییان هات. بەڵام سەردەمی ئیمپێریالیزم و کۆلۆنیالیزمی ڕوسی هێشتا کۆتایی نەهاتووە. سەیروسەمەرەیی لەوەدایە کە ڕوسیا دەیەوێ لەو شوێنانە خۆی نمایش بکات وەکو دژە داگیرکار، کە ئەزموونیان نیە لەگەڵی. نە ڕوسیای سیزاری نە سۆڤیەتی، نە ڕوسیای ڤلادیمێر پوتین ڕزگارکەر نەبوون و نابن. وڵاتانی ئەوڕوپای ناوەڕاست وەکو پۆڵەندا و ئوکراینا چاك ئەو ڕاستیە دەزانن. ئەوەی کە ڕوسیا نەیتوانیوە ناوچەکانی ئەوبەری دەریا داگیربکات، واتای ئەوە ناگەیەنێت کە داگیرکار نەبووە. ڕوسیا ناوچەگەلێکی داگیرکردووە کە هیچ پەیوەندییان بە ڕوسیاو و مێژوو و شوناسی ڕوسیا نەبووە. هەروەک لە سیبێریا و لە ڕۆژهەڵاتی دوور و لە ئاسیای ناوەڕاست و لە قەوقاز و هەروەها لە ئەوڕوپای ناوەڕاست. ڕوسیا چەندین نەتەوەی خستەژێر ڕكێفی خۆی، خاکەکەی لێ زەوت کردن، خەڵکی ڕوسی لێ نیشتەجێ کردن و خەڵکی ناوچەکەشی خستەژێر پڕۆسەی بەڕوسیکردن. لە ئێستا بەکرێگیراوانی ڕوسی وەکو هێزی ڤاگنەر، کە ڕوسیا دەیاننێرێت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ نمونە سوریا یان بۆ ئەفریقا، بۆ ئەوەی خەونی ئیمپیریالیزمی ڕوسی بەدیبهێنن لە ناوچەکانی سەر دەریاکان. هۆزانڤانی گەورەی ڕوسی لە ساڵی ١٣٨١ هۆنراوەیەکی نوسی بەناونیشانی “درۆیەکان لەسەر ڕوسیا” کە تیایدا ئاماژەی دا ،خەباتی پۆڵەندییەکان بۆ ئازادی بریتیە لە “کێشەیەکی خێزانیی”. ئەوە لە کاتێکدا کە سوپای ڕوسیا ڕاپەڕینی نەتەوەیی پۆڵەندییەکانی بە ئاگر و ئاسن کپ دەکردەوە، لە کاتێکدا کە هیچ پۆڵەندییەک ئەوەی بە “کێشەی خێزانیی” ناو نەدەبرد. “وازمان لێ بهێنن ئێوە نازانن ئەو خوێنە چیە کە لە نێوانمان دەڕوا … ئەوە بۆ ئێوە نامۆیە، ئەوە ململانێی ئەبەدیی خێزانی ئێمەیە”. ئاوهای نوسی پوشکین. بەڵام پۆڵەندییەکان بە تەواوی بەشێوەیەکی دیکە دۆخەکەیان دەبینی. ڕوسیا پۆڵەندای داگیرکرد، لە ڕێگەی هەڵقۆستنەوەی کێشە ناوخۆییەکان، وڵاتەکەی بەکۆیلە کرد، دواتر ڕایگەیاند کە خەباتی پۆڵەندییەکان بۆ ئازادی پرسێكی ناوخۆیی ڕوسەکان و پۆڵەندییەکانە، کە ئەوانی تر ناتوانن تێیبگەن، بۆیە نابێت دەستوەردان بکەن لێی. پڕوپاگەندەی ڕوسی: هەلقۆستنەوەی ناڕەزایی ناوخۆیی و شێواندنی مێژوو لەم سەردەمەدا ڕوسیا بە هەمان شێوازی درۆئامێزی پێشوو پەلاماری ئوکراینا دەدات. بەشێوەیەکی فڵێبازانە ئەزموونی نێگەتیڤی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکاردەهێنێت و دەیەوێت سوود لە ڕووداوە مێژووییەکان وەربگرێت دژی زلهێزانی کۆن و ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ڕوسیا وا پیشان دەدات کە خۆی دەپارێزێت لە بەرانبەر داگیرکارییەکانی ئەمریکا و ناتۆ ،ئوکرانییەکانیش برای خۆمانن و ڕۆژئاوا دەیەوێ وەکو ئامراز بەکاریان بهێنێت. لەم وێنە ساختەیەدا ڕوسیا دیسان وەکو هێزێکی دژە ئیمپیریالی خۆی دەردەخات. بەڵام لە ڕاستیدا ئوکراینییەکان کە لەژێر بۆمبارانی ڕوسەکان گیان لەدەست دەدەن ،هەروەک چۆن پۆڵەندییەکان ٠٢٢ ساڵ پێش ئێستا لە لایەن برا ڕوسە بێ بەزەییەکانیان لەسێدارە دەدران، ئەو وێنە تەواو جیاوازتر دەبینن. پۆڵەندییەکان ئەو ڕاستیە دەبینن نەک لەبەر ئەوەی تەنها ئەزموونەکی تاڵیان هەیە، بەڵکو لەبەر ئەوەی ملیۆنەها ئوکراینی پەنایان بۆ پۆڵەندا هێناوە و هەڵهاتوون لەدەست “برا ستەمکارەکانیان”. ئەم شێوە نیشاندانەی ئوکراینییەکان کە خەبات بۆ ئازادی و سەربەخۆیی خۆیان دەکەن و لکاندنی خەباتەکەیان بە گەمەی گلۆباڵیی ئەمریکا، درۆیەکەی گەورەیە و بەشێوەیەک داڕێژراوە بۆ ئەوانەی کە ئەزموونی مێژوویی هاوشێوەیان نیە، جێگە باوەڕ و متمانە بێت. پۆڵەندییەکان ڕوسی نین و هیچ کاتێك ڕوسی نەبوون، هەرچەنده لە سەدەی نۆزەدەهەم ڕوسەکان دەیانویست ئەوها لە جیهان بگەیەنن. ئەمڕۆش هەمان شت لەگەڵ ئوکراینەکان دەکەن. ئوکراینییەکان نەتەوەیەکی جیاوازن، زمان و شوناس و مێژووی تایبەت بەخۆیان هەیە. ئەوەی کە زمانی ئوکراینی نزیکە لە زمانی ڕوسەکان واتای ئەوە نیە کە ئوکراینییەکان ڕوسن. بە هەمان شێوە ئیران دەتوانێت کورد و هەرێمی کوردستان بۆ خۆی قۆرخ بکات لەسەر بنەمای ئەوەی کە زمانەکانیان لەیەکتر نزیکن. بۆ ماوەی چەندین سەدە مێژووی پۆڵەندییەکان و ئوکراینییەکان پێکەوە بەستراوە، پەیوەندی نێوانیان هەندێ جار باش بووە و هەندێ جاریش خراپ. هێشتا سەت ساڵێک بەر لە ئێستا هەندێ ناوچەی ئێستای ئوکراینا بەشێک بوون لە وڵاتی پۆڵەندا و خەڵکی پۆڵەندی لێی نیشتەجێ بوون. بەڵام بە پێچەوانەی ڕوسەکان، پۆڵەندا ڕێز لە سنور و سەروەری و یەکگرتوویی خاکی ئوکراینا دەگرێت. برایەتی نێوان گەلان ئەوهایە، نەک وەک ئەوەی ڕوسیا دەیکات و پەلاماری خاکی ئەویتر دەدات و ئەنجا درۆ هەڵدەبەستێت بۆ پاڵنەرەکانی. ڕوسیا وێنەیەکی ساختەی مێژوو پیشان دەدات بۆ ئەوەی پاساو بۆ دەستدرێژییەکانی بێنێتەوە. ڕاستیەکە ئەوەیە کە ئوکراینا کەوتە ژێر سنوری قەڵەمڕەوی ڕوسیا بەهۆی پەلامار و داگیرکارییەکانی ئەو وڵاتە لە سەدەکانی هەڤدە و هەژدە، دوای ماوەیەکی کەمتریش پۆڵەندا بە هەمان شێوە. پڕۆسەی بەڕوسیکردنی توند و سیاسەتە لە ڕیشەدەرکێشانی نەتەوە، چەند ئەنجامێکی لێ بەدەست هات بەڵام سنوردار. لە دەرەنجامی ئەو پڕۆسەیەدا بەشێک لە ئوکراینییەکان بوونە ڕوسی زمان. بەڵام وازیان لە ئوکراینی بوونی خۆیان نەهێنا و نەبوون بە ڕوس. ئەمڕۆ ئوکراینە ڕوسی زمانەکان بە هەمان شێوەی ئەوانەی کە بە ئۆکراینی قسە دەکەن ئازار دەچێژن بەهۆی هێرشی ڕوسیا. لە وڵاتی پۆڵەندا بە ئاسانی دەتوانین چاومان بەو ئۆکراینیانە بکەوێت کە بەڕوسی قسە دەکەن و هەروەها ئەوانەش کە بە زمانی ئۆکراینی قسە دەکەن. لە ساڵی ١٩٩١ یەکێتی سۆڤیەتی کۆڵۆنیاڵ ڕووخا بە هەمان شێوەی ئیمپراتۆرییە داگیرکارەکانی وەکو بەریتانیا و فەڕەنسا. ئوکراینا سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند لە ڕێگەی گشتپرسی سەربەخۆیی کە بەڕێژەی ٩٢٪ خەڵکەکەی دەنگیان بۆی دا. لە دورگەی کریمی داگیرکراو لە ساڵی ٠٢١٢ ڕێژەی ٤٢٪ خەڵکی دەنگیان بۆ سەربەخۆیی ئوکراینا دا، لەو ناوچانەکی کە ڕوسیا ئێستا دەخوازێت داگیریان بکات، واتا لە پارێزگاکانی دۆنیێچک و لوگانسک و خێرسۆن بە ڕێژەکانی ٧٧٪ و ٣٢٪ و ٩٢٪ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی دا. ڕوسیا ئەوساکە هیچ نکۆڵییەکی لەو گشتپرسیانە نەکرد و دانی نا بە یەکگرتوویی خاکی ئوکراینا. کەچی ئێستا دوای بیست و سێ ساڵ لەناکاو ڕای گۆڕی، چونکە گڕوپی سیاسەتمەداری ئوکراینای بەدڵ نەبوو و لەگەڵ سیاسەتی ئەو وڵاتە تەنا نەبوو. هەموو نەتەوەیەک و هەموو وڵاتێک مافی ئەوەی هەیە بڕیاری سەربەخۆ و ئازاد بدات سەبارەت بە پەیوەندی نێودەوڵەتی و دروستکردنی هاوپەیمانی لەگەڵ هەر لایەنێک کە بیەوێت. هەمان شت لەسەر عێڕاق و ئوکراینا و پۆڵەندا جێبەجێ دەبێت. چەواشەکردنی مێژوو یارییەکی ترسناکە. دورگەی کریم یان شاری کیێڤ بەدرێژاییمێژوو بەشێک بوون لە زۆر وڵات و ئیمپراتۆرییەکی جیاواز، هەروەك چۆن بەغدا و بەسرا یان موسڵ بەشێک بوون لە ئیمپراتۆرییەتی جیاواز، بەڵام ئەوە بنەمایەک نیە بۆ داگیرکاری کردن لەلایەن وڵاتانی دراوسێ. جەنگی نێوان ڕوسیا و ئوکراینا پەیوەندی نیە بەوەی کە گڕوپێکی ئیتنی
هۆکاری جەنگی دەستدرێژیکارانەی ڕوسیا بۆ سەر ئوکراینا
هۆکاری جەنگی ئوکراینا بریتیە لە پلانی دووبارە بونیادنانەوەی ئیمپراتۆریی لە لایەن زلهێزێکی توندڕەو کە ڕوسیایە. هەروەک خۆی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتین لە ساڵی ٥٠٠٢ هەڵوەشانەوەی ڕوسیای بە “گەورەترین کارەساتی جیۆپۆلیتیکی سەدەی بیستەم” ناوزەند کرد و چەند جارێکیش دواتر دڵگرانی خۆی دەربڕی بەهۆی ئەوە. لە کاتی واژووکردنی کاغەزی لکاندنی هەرێمەکانی ئوکراینا: دۆنێچک، لوگانسک، خێرسۆن و زاپۆرۆسک، بۆ جارێکی تر گوتی: هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەت کارەساتێکی نەتەوەیی بوو کە یەکێتی نەتەوەیی ئێمە لەباریەک دەرهێنا. بە هەمان شێوە بەریتانییەکانیش دەیانتوانی هەمان شت بنوسن لەبارەی هەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆرییەکەیان. پوتین دەیەوێ وێنەیەکی تازەی خۆی بە مێژووی ڕوسیا ببەخشێت، کە گوایا “ڕوسیای پیرۆزە” کە پەیامێکی خودایی هەیە بۆ دەست بەسەرداگرتنی نەتەوە دراوسێکان. لەم چوارچێوەیەدا ڕایگەیاند ئوکراینا بۆ ئێمە هەر تەنها وڵاتێکی دراوسێ نیە ،بەڵکو بەشێکی دانەبڕاوە لە مێژوو و کولتور و روحانییەتی ئێمە. ئەو قسەیە هەر ئەوەندە ڕاستییەی تێدایە کە بگوترێت وڵاتانی دروستبوو دوای هەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆریی عوسمانی هەر تەنها وڵاتی دراوسێ نین، بەڵکو بەشێکی دانەبڕاون لە تورکیا. هەروەك چۆن هیچ هاوڵاتییەکی عێڕاقی بەو قسەیە ڕازی نابێت بەهەمان شێوە هیچ هاوڵاتییەکی ئوکراینی ڕازی نابێت بەو قسەیەی پوتین. ئەو قسەیەی کە دەڵێت ئوکراینییەکان بریتین لە “ڕوسە بچوکەکان” و بەشێکن لە نەتەوەی ڕوسیای گەورە، وەک ئەوە وایە لە ڕوومەتی ئوکرایینییەکان بدەیت. نە وڵاتی ئوکراینا نە هیچ وڵاتێکی دیکە هیچ هۆکارێکیان نەداوەتە دەست ڕوسیا تاوەکو ترسی هەبێت لەسەر ئاساییشی خۆی. هەر لە سەرەتای پەلامار و داگیرکارییەکە ڕوسیا قسەی ناڕاست دەکات لە ڕێگەی گەڕانەوە بۆ سەر ناڕەزایی ناوخۆیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سوود وەگرتن لە دوژمنایەتی بۆ نمونە عێڕاق و ئەمریکا و ناتۆ. پێویستە ئەوە بگوترێت لە سەردەمی جەنگی جیهانی دووەمە لە ساڵی ٥٤٩٢ هیچ وڵاتێک پەلاماری ڕوسیای نەداوە، بەڵکو ئەوە ڕوسیایە پەلاماری وڵاتان دەدات. یەکێتی سۆڤیەتی جاران هەریەک لە وڵاتانی وەکو پۆڵەندا و چەند وڵاتێکی دیکەی داگیرکردبوو لە ساڵی ٥٤٩٢ تاوەکو ٥٤٤١، لە ساڵی ٥٤٢١ پەلاماری هنگاریای دا، لە ساڵی ٥٤١١ چیکوسلۆڤاکیای داگیرکرد، ئەمە جگە لە پەلاماردانی ئەڤغانستان و چەندین ناوچەی دیکە. پۆڵەنداش وەک زۆر لە وڵاتانی ئەوڕوپای ناوەڕاست و ڕۆژهەڵات، لەگەڵ ئەوەش کە ئازاری زۆری چەشتیە لەدەست ڕوسیا، بەڵام هەوڵی داوە پەیوەندی دۆستانە دروست بکات لەگەڵی لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش و مامەڵەی یەکسان. بەڵام ڕوسیا ناخوازێت ببێتە وڵاتی ئاسایی، بەڵکو دەیەوێت ببێتە ئیمپراتۆریی. هیچ وڵاتێک مەترسی بۆ سەر خاک و یەکێتی و سەروەری ڕوسیا دروست نەکردووە. ئەمە ئەو ڕەوتانەش دەگرێتەوە کە بۆ ڕزگاری نەتەوەکەیان تێدەکۆشن لە کۆڵۆنیای ڕوسیا، واتا لەو ناوچانەی کە ڕوسیا لە سەدەی نۆزدەم داگیری کردوون و لە ڕووی کولتوری و ئیتنی و مێژووییەوە هیچ خاڵێکی هاوبەشیان نیە لەگەڵ ڕوسیا، بۆ نمونە چیچان، بوریاچیا، کاوموچیا و هتد. هەرچەندە دۆخی کۆڵۆنیایی ئەو ناوچانە نادادپەروەرییەکی مێژووییە، بەڵام بە ئامانجی دروستکردنی پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ ڕوسیا هەموو ئەو دۆسیانە وەکو پرسێکی ناوخۆیی ڕوسیا هەژمار بکرێن. بەڵام ئەو بۆ ڕوسیا بەس نیە. پێی وایە ئەو وڵاتانەی کە پێشتر بەشێک بوون لە سنوری وڵاتەکەی، دەبێت دیسانەوە بگەڕێنەوەژێر ڕکێفی ڕوسیاوە. ئەوەش وڵاتانی وەکو ئوکراینا و بیلاڕوس و تەنانەت پۆڵەنداش دەگرێتەوە. لەم ئاسۆیەدا ڕوسیا هەرسنوردارکردنی هەوڵەکانی ئەم وڵاتە لە ڕێگەی بڕیاری ئازادانەی وڵاتانی خاوەن سەروەری، وەکو هێرش بۆ سەر خۆی ئەژمار دەکات. بەڵام هیچ نەتەوەیەک ئەم جۆرە هەڵوێستە قبوڵ ناکات. گەرەنتی سەربەخۆیی ئوکراینا و جوداخوازانی ڕوسیا هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ٥٤٤٥ بە هۆکاری جەنگی و هێرشی دەرەکی نەبوو، بەڵکو بەهۆی ڕێكکەوتنی سەرکردەکانی ڕوسیای سۆڤیەتی و بیلاڕوس و ئوکراینا لە ناوچەی بیاوۆڤیەژی لە دیسێمبەری ٥٤٤٥. بەم شێوەیە ئوکراینا وەکو وڵاتێکی سەربەخۆی لەدایک بوو. لە ئەنجامی ئەو گشتپرسیەی ئەوسا ئەنجامدرا بۆ سەربەخۆیی بە ڕێژەی ٤٠٪ دەنگیان بە بەڵێ دا کە ژمارەی بەشداربووان ١٩٪ بوو. لە ناوچە داگیرکراوەکانی ژێر دەسەلاتی ڕوسیا بۆ سەربەخۆیی لە هەریەک لە هەرێمەکانی وەکو لوگانسک ١٩٪ و لە هەرێمی دۆنیەچک ٧٧٪ لە هەرێمی خێرسۆن ٤٠٪ و لە دورگەی کریم ٢٩٪. ڕوسیاش بێ هیچ لارییەک دانی بە هەموو سەربەخۆییەکانی ئوکراینا و هەرێمەکان دانا. جیالەوەش، لە ساڵی ٥٤٤٩ لێکتێگەیشتنی بوداپست واژووکرا کە تیایدا ڕوسیا دانی نا بە یەکگرتوویی خاکی ئوکراینا و لە بەرانبەردا ئوکراینا دەستبەرداری چەکە ئەتۆمییەکانی بوو. جوداخوازەکانی سەر بە ڕوسیا لە ساڵی ٥٠٥٩ دروست بوون کاتێک ڕوسیا ویستی سزای ئوکراینا بدات لەپای ئەوەی ئەم وڵاتە ویستی سەربەخۆیی زێتری هەبێت. هۆکارەکەش ئەوە نەبوو کە ئوکراینا پلانی هەیە بچێتە ناو ڕێکخراوی ناتۆ، چونکە زۆر لە ئەندامانی ناتۆ دژی ئەوە بوون، کەوایە ئەوە شتێکی ناواقعی بوو. خۆ ئەگەر ئوکراینا بیخوازیایە بچێتە ناو پەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ، ئەوا پرسێکی ناوخۆی ئەو وڵاتە بوو و پەیوەست بوو بە بڕیاری سەروەری، هەروەها ڕازی بوونی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، نەوەک بڕیاری ئیمپراتۆرییەکی توندوتیژ کە ئەو بڕیارە بە مافی خۆی دەزانێت. هاوڵاتییانی عێڕاق پێویستە باش لەوە تێبگەن. لە ساڵی ٥٠٥٩ خەڵکی ئوکراینا دژی دەسەڵاتی سەربە ڕوسیا هاتنە سەر شەقامەکان، چونکە سەردانی وڵاتی پۆڵەندایان دەکرد و دەیانبینی خەڵکی پۆڵەندا چۆن دەژین و ئەوانیش لە چ دۆخێک دەژین. بە تایبەتی نەوەی نوێ کە حەز بە گەشەکردن دەکەن و دەیانەوێ ئاسۆی ژیانیان ڕوون بێت و حەزیان دەکرد ئوکراینا لە یەکێتی ئەوڕوپا نزیک بێتەوە. ڕێگری کردن لەو چانسەی خەڵکی ئوکراینا وایکرد خەڵک دژی دەسەڵات بێنە دەر و دەسەڵاتی سەر بە ڕوسیا ڕاوەدوو بنێن. )ئوکراینییەکان حەزیان دەکرد بێنە ناو ستروکتوری ئابووری، کەس بیری لەوە نەکردبووەوە کە چەک بەدەست بهێنێت یان بێنە ناو ڕێکخراوی ناتۆ(. ئایا دەکرێ ئەوە بە تاوان بزانرێت؟ ئایا بە هەمان شێوە گەنجانی عێڕاقی ناخوازن باشتر بژین؟ ئەو جوداخوازانەی کە پێشتر باسکران هیچ پەیوەندییەکیان بە کەمینەی نەتەوەیی نیە کە حەز و مافی سەربەخۆییان هەبێت ،چونکە شتێک نیە بە ناوی نەتەوەی دۆنێچک و لوگانسک و کرمسکی )تاکە نەتەوەی کریم تاتارەکانن ئەوانیش پشتیوانی بۆ ئوکراینا دووپات دەکەنەوە(. هەر لە سەرەتاوە ئەو جوداخوازانە ئامانجیان دابڕین و دزینی خاکی ئوکراینا و لکاندنی بە ڕوسیاوە بووە، هەروەها سەپاندنی ڕژێمێکی سەربە ڕوسیا بەسەر خەڵکی ئوکراینا. جوداخوازەکان و چەکداری بەکرێگیراو لە ڕێگەی دەزگای جاسوسی ڕوسیاوە نێردران بۆ دورگەی کریم و لوگانسک و دۆنێچسک. ئەوانەش ناویان نرا “کەسانیسەوز” چونکە هیچ نیشانەیەک لەسەر بەرگە سەربازییەکانیان نەبوو تا بناسرێنەوە، ئەوەش دژی یاسای نێودەوڵەتییە. چاڵاکیسەربازیی وڵاتێکی بێگانە لە وڵاتێکی دیکەدا دژی کارتی نەتەوە یەکگرتووەکانە. داگیرکردنی خاکی ئوکرایناش کاری ئەو گڕوپە بوو کە ناویان نرا “کەسانی سەوز”. ئوکراینا ئەوکاتە ئەوەندە لاواز بوو کە نەیدەتوانی بەرگری لە خۆی بکات. دەسەڵاتی سەربە ڕوسیاش بە سەرۆکایەتی ڤیکتۆر یانوکۆڤیچ سوپای هەڵوەشاندەوە و هەرچی ناپاک بوو کردی بە چاوساخ بەسەری. یانوکۆڤیچ لە ساڵی ٥٠٥٩ ڕوخێنراو و بۆ ڕوسیا ڕاونرا. ڕوسیاش تا ئێستا پێی وایە کە یانوکۆڤیچ سەرۆکی ڕاستەقینەی ئوکراینیایە، هەرچەندە لەو ماوەیەدا بۆ چەند جارێک هەڵبژاردنی سەرتاسەری لەو وڵاتە ئەنجام دراوە. پەلاماری ڕوسیا ڕوسیا هەر لە ساڵی ٥٠٥٩ پەلاماری ئوکرینای دا و لەوساوە لەم
التقنیة الروسیة-البیلاروسیة للتلاعب بالفضاء المعلوماتي الدولي عن طریق تصویرها لعدوانها علی بولندا
عملیة شلوز تعرضت بولندا لضغوط هجرة مبرمجة، بالتزامن مع الدعاية وأنشطة التضليل التي يقوم بها اتحاد بيلاروسيا وروسيا )ZBiR(. و في الواقع، اعترف ألكسندر لوكاشينكو نفسه ووزير خارجية بيلاروسيا أولادزيمير ماكي، بذلك، قائلين إن دعم نقل المهاجرين غير الشرعيين عبر الحدود هو رد على عقوبات الاتحاد الأوروبي ضد بيلاروسيا، والتي جاءت نتيجة الانتخابات الرئاسية المزورة عام 0202 وقمع المعارضين. إن تصرفات السلطات البيلاروسية هي ابتزاز واضح يهدف إلى الضغط على بولندا والاتحاد الأوروبي لتخفيف العقوبات. ومع ذلك، من ناحية اخری، فهو أيضًا نوع من العقاب لجيران بيلاروسيا المباشرين الذين دعموا الاحتجاجات ضد لوكاشينكو. دعمت ليتوانيا وبولندا المتظاهرين بقوة لأنهما أدركتا أن الدولة المجاورة، التي شكلتا معها دولة مشتركة في الماضي، تستحق نفس الحقوق التي يتمتع بها مواطنوها. إن عدم المساواة والحرمان من الحقوق الأساسية، فضلا عن قمع أولئك الذين يعارضونها، هي مشاكل معروفة أيضا لدی شعب العراق. يقوم لوكاشينكو وأجهزته بإحضار هؤلاء الأشخاص بناءً على مشروع منذ سنوات مضت يسمى “عملية شلوز”. إنها تنطوي على قيام بيلاروسيا بجذب المهاجرين من مناطق مختلفة من العالم ودفعهم إلى الاتحاد الأوروبي عبر الحدود الخضراء. بدأت “عملية شلوز” منذ حوالي 02 سنوات. في البداية، كانت العملية تهدف إلى ابتزاز الاتحاد الأوروبي لتعزيز الحدود. ومع ذلك، فإن حجم هذا النشاط كان أصغر مما هو عليه اليوم. تم إحضار مجموعات مكونة من اثني عشر شخصًا أو نحو ذلك إلى الحدود مع بولندا وليتوانيا ونقلهم إلى الدولة المجاورة. في البداية، تم توجيه تيار المهاجرين إلى ليتوانيا. ومع ذلك، عندما أعلنت السلطات في فيلنيوس أن ليتوانيا ستعيد أي شخص يحاول عبورها بشكل غير قانوني، أعادت بيلاروسيا توجيه المهاجرين إلى الحدود مع بولندا ولاتفيا. لاجئو الحرب ليسوا سبب ظهور المهاجرين على الحدود. ووفقا للمعلومات الواردة من الأجهزة، هناك بالفعل مجموعة من الأفغان بين المهاجرين، لكنهم كانوا يعيشون سابقا في روسيا ولا يفرون من طالبان، لذلك من الصعب وصفهم بلاجئي الحرب. هناك أيضًا أشخاص من العراق ليسوا مؤهلين أيضًا كلاجئي حرب. على الرغم من أن العراق لا يزال يعاني من العديد من مشاكل الأمن وإعادة الإعمار بعد الحرب مع داعش، إلا أنه لا توجد حرب مستمرة هناك الآن، كما أن التهديد الإرهابي يتناقص بشكل كبير كل عام. وتؤثر الضربات الجوية التركية أو الإيرانية الدورية أيضًا على جزء صغير وقليل السكان من هذا البلد. سكان بغداد وأربيل والبصرة وتكريت والموصل والسليمانية، على عكس سكان المدن الأوكرانية ،عندما يغادرون منازلهم لم يعودوا يقلقون بشأن ما إذا كانوا سيعودون أحياء أو ما إذا كان المنزل سيتعرض للقصف في هذه الأثناء. إن العراقيين والقوات البولندية التي تحرس الحدود مع بيلاروسيا يعرفون ذلك جيداً. والسلطات في مينسك تعرف ذلك أيضاً، وهدفها ليس مساعدة اللاجئين، بل زعزعة استقرار الوضع على الحدود. بالنسبة لروسيا، يتعلق الأمر برد فعل الأجهزة البولندية، ورد فعل حلفائنا ورد فعل الرأي العام على العدوان المحتمل. لذا فإن هذا العدوان الذي هو محاولة لعدوان أكبر، وربما حتى حرب. طریقة عمل المخططین الروس و البیلاروسیین للعملیة النفسیة والمعلوماتیة في منهج عمل مخططي العملية المعلوماتية و النفسية المدرجة في قائمة العمليات الشرقية المنسوبة إلى الاتحاد الروسي والأجهزة البيلاروسية، والتي تستمد نماذج عملياتها بشكل مباشر من روسيا، ما يسمى الاستطلاع النشط، أي الاستطلاع من خلال اتخاذ بعض الإجراءات، وفي هذه الحالة خلق ضغط الهجرة، يعطي في الواقع الفرصة لبناء عشرات أو نحو ذلك من الاستطلاعات المختلفة. وهذا على سبيل المثال، مسألة الاستقطاب الاجتماعي، واختيار وسائل الإعلام والصحفيين المعرضين بدرجة أو بأخرى للعواطف والضغوط النفسية، وأنظمة عمل الهياكل الأمنية للدولة البولندية على الحدود. يتم اختبار المنطقة ويتم فحص كفاءة هذه الأنظمة وعملها، فضلاً عن جودة الإشراف الميداني – سواء الذي تم تنفيذه باستخدام الأجهزة الإلكترونية أو الذي تم تنفيذه بناءً على دوريات أفراد حرس الحدود والجيش البولندي، فضلاً عن مشكلة دمج بولندا في العلاقات الدولية )محاولة لتعطيلها(. وينطبق هذا أيضًا على العلاقات البولندية العراقية والتصور المتبادل لكلا البلدين. تقليديا كانت هذه العلاقات إيجابية. وفي السبعينيات والثمانينيات، قام البولنديون ببناء طرق سريعة في العراق، بما في ذلك الطرق السريعة من بغداد عبر الأنبار إلى الأردن وسوريا. ومنذ عام 0202 يقوم الجنود البولنديون بتدريب القوات الخاصة العراقية لمحاربة داعش. وفي المقابل، أكمل العديد من العراقيين دراستهم في بولندا. ومع ذلك، تحاول روسيا جعل هذه العلاقات سيئة. وكانت هناك بالفعل إشارات عن العداء تجاه الجنود البولنديين من جانب العراقيين، مستوحاة من المعلومات المضللة الروسية حول معاملة المواطنين العراقيين من قبل أجهزة الحدود البولندية. وفي الوقت نفسه، لا تزال بولندا مفتوحة أمام السياح من العراق ورجال الأعمال والطلاب. لكن ظهور مجموعات عدوانية تتظاهر بأنها لاجئين بين المهاجرين على الحدود يغير أيضًا النظرة إلى البولنديين وقد يكون له تأثير سلبي على الانفتاح الحالي على العراقيين الذين يصلون بشكل قانوني إلى بولندا. وتدرس روسيا من خلال بيلاروسيا، كيف يمكن النظر إلى بولندا العضو في حلف شمال الأطلسي والاتحاد الأوروبي في بيئتها الخارجية. فهل ستكون قادرة على إدارة أزمة الهجرة هذه بالتعاون مع الدول الشريكة أو بدونها؟ في الوقت الحالي ،يبدو أنه لا يوجد نقص في التماسك في الموقف تجاه تهديد الهجرة في كلا الهيكلين )حلف شمال الأطلسي والاتحاد الأوروبي(. ويمكن استخدام المعلومات التي تم جمعها الآن لاتخاذ قرار بشأن الإجراءات الإضافية، على سبيل المثال التسبب في حادث واسع النطاق على الحدود، والذي سيكون له القدرة على التأثير على الرأي العام الغربي. وفقط استناداً إلى رد فعل الرأي العام فإن المركز الذي يتحكم في مثل هذه العملية سوف يحاول التأثير أو التحقق من جودة موقف بولندا في علاقاتها مع الحلفاء. سواء في حلف شمال الأطلسي أو في الاتحاد الأوروبي. وتحاول الأجهزة البيلاروسية خلق الأحداث بأي ثمن، بما في ذلك حياة الأشخاص الذين أحضرتهم الی الحدود. إنهم يستغلون وضعهم ويدفعون لهم المال لاستفزاز حرس الحدود والجنود البولنديين. ولا تكتفي الأجهزة البيلاروسية بتزويدهم بالقنابل اليدوية والفؤوس والحجارة، بل تلبس المهاجرين أيضًا الزي الرسمي، مما قد يجعل من الصعب التمييز بين ما إذا كنا نتعامل مع شخص مقنع أو جندي. هناك مواقف معروفة عندما قام شخص ما بتوجيه مسدس طويل نحو الأجهزة البولندية. والفكرة هي أن الضباط البولنديين الذين يرتدون الزي الرسمي ليسوا متأكدين مع من يتعاملون. وقد يؤدي هذا حتى إلى إشعال صراع حدودي من خلال تبادل إطلاق النار، حيث يلقي البيلاروسيون اللوم على المهاجرين و”يغسلوا أيديهم من كل شيء”. كيف سيكون رد فعل الجنود والمسؤولين الأمنيين في العراق، بما في ذلك إقليم كردستان، إذا استفزهم أحد بهذه الطريقة خلال الحرب مع داعش؟ يجب على كل عراقي أن يجيب على هذا السؤال قبل أن يتهم الأجهزة البولندية بالوحشية. ويجب رفض المعايير المزدوجة. ويقوم حرس الحدود
پلانی ئوکاشێنکۆ: ناسەقامگیری پۆڵەندا و تێکدانی ئارامی ئەوڕوپا
پلانی ئوکاشێنکۆ: ناسەقامگیری پۆڵەندا و تێکدانی ئارامی ئەوڕوپا هاتن بۆ بیلاڕوس ڕێگەیەکی ئاسان نیە بۆ کۆچکردن بەرەو ئەوڕوپا، بەڵکو بەشێکە لە ملمانێی نێوان ڕوسیا و بیلاروس لەگەل پۆڵەندا و وڵاتانی ئەوڕوپا. ئەو ململانێیە بەشێکە لە سیاسەتی توندوتیژ و داگیرکارانەی ڕوسیا کە دەتوانین ئەنجامەکەی لە وڵاتی دراوسێی هەریەک لە ڕوسیا و بیلاڕوس و پۆڵەندا، واتا لە ئۆکراینا ببینین، کە تیایدا بە هۆی پەلاماری ڕوسیا جەنگ بەرپابووە. لە ئەنجامی ئەو جەنگە نزیکەی سەت هەزار کەس کوژراون، سەدان هەزار بریندارن و ملیۆنەها خەڵکی سڤیلیش ڕایانکردووە و پەنایان بۆ وڵاتان لەوانە بۆ پۆڵەندا بردووە. هەموو جۆرە پەڕینەوەیەکی نایاسایی بۆ سنوری پۆڵەندا لەژێر هەر ناوێک بێت لەو باردودۆخەدا بریتیە لە کارێکی شێتانە و وەکو کردەیەکی دوژمنانە بۆ سەر پۆڵەندا و ئاساییشی ئەو وڵاتە ئەژمار دەکرێت. ئایا دەکرێ ئەو بێنینە بەرچاومان کاتێک داعش هێرشی کرد، هێز و سوپای عێڕاق و هەرێمی کوردستان چاوپۆشی بکەن لە هاتنی کۆچبەران بۆ ناوخۆی وڵات بەشێوەیەکی نایاسایی و بێ ئەوەی ئەژمار بۆ هیچ یاسا و ڕێسایەکی وڵات بکرێت؟ کەواتە زەحمەتە چاوەڕێی ئەوە بکەین وڵاتی پۆڵەندا بەشێوەیەکی دیکە هەڵسوکەوت بکات وەکو ئەوەی پێویستە لەسەری بۆ پاراستنی ئاساییشی وڵاتەکەی. پۆڵەندا جیاکاری دەکات لە نێوان کۆچبەر و ئاوارە، بێ گوێدانە ئەوەی کە سەر بە چ ئایینێکن و ڕەنگی پێستیان چ ڕەنگێكە، بەڵکو هۆکاری بڕینی سنور بڕیاردەری سەرەکییە. هەمان شت لە عێڕاق ڕوویدا لە کاتی شەڕی داعش. ئاوارەکان ئەوانە بوون کە لە دەست تیرۆریستان ڕایانکرد لە موسڵ و شەنگال و تەلەعفەر و ئەو شوێنانەی کە داعش داگیری کردبوون. ئاوارەکان لە بەنگلادش و فلیپین و جۆرجیا و پاکستانەوە نەبوون کە ئێستا لە هەولێر و بەغدا و نەجەف کاردەکەن. یاخود لە وڵاتانی ئەوڕوپا و ئاسیا و ئەفریکا نەبوون، کە ئامانجی خراپیان هەبێت بۆ نمونە ئامانجیان ئەوە بێت جاسوسی بکەن یان کاری تێکدەرانە و تیرۆریستی ئەنجام بدەن یان مەبەستیان بووبێت بچنە ڕیزەکانی داعش. هەر بۆ ئەمەیە کە هێزی پاراستنی ئاساییش هەن و دەبێت هەموو شتێک بپشکنن. لە بارودۆخی هەبوونی مەترسی بۆ سەر ئاساییشی نیشتمانی، کە ئێستا وڵاتی پۆڵەندا لەو دۆخەدا خۆی دەبینێتەوە، هەروەک عێڕاق لە کاتی جەنگی داعش هەیبوو، ئەو ڕێسایانە زێتر توند دەکرێن و ئەو کەسانەش کە بیانەوێ ئەو ڕێسایانە بشکێنن دووچاری کاردانەوەی توند دەبنەوە. پۆڵەندا ئاوارەی لە وڵاتی ئوکرایناوە وەرگرت بێ ئەوەی گوێ بەوە بدات کە ئاوانە خەڵکی ئوکراینان یان قوتابی و ئیشکەری بێگانەن لەم وڵاتە دەژین، لەوانیش عێڕاقی، کورد، عەرەب، هیندی و موسوڵمان و هتد. هەمووشیان دەبووایە لە خاڵی سنوری بێنە ژوورەوە و پشکنینیان بۆ بکرێت و ناسنامەی خۆیان نیشان بدەن و بۆ ئەوەی فەرمانی هێزی پاسەوانی سنور جێبەجێ بکەن. هەمان شت کاتێک خەڵکانێک لە سنوری داعشەوە ڕایاندەکرد. ئایا هێزە عێڕاقییەکان بە سوپا و پێشمەرگەوە چۆن مامەڵەیان لەگەڵ کەسانێک یان گڕوپێک دەکرد کە لە سنورەکانی داعشەوە بێن و بیانەوێ خاڵی کۆنتڕۆڵ کردن ببەزێنن و ڕابکەن لەدەست پۆلیس و هێزەکانی سنور؟ یان بە ئاسن و دار پەلاماری هێزەکانی عێڕاقییان بدایە؟ بە تایبەتی ئەگەر تیرۆریستانی داعش سەرکردایەتییان بکردنایە؟ بەم شێوەیە ئەو هێزانەی دژی وڵاتی پۆڵەندان مەبەست هێزەکانی بیلاڕوسە، گڕوپی شەڕکەر و تێکدەر ئامادە دەکەن بۆ پەلاماردانی پۆڵەندا و هێزەکانی پاسەوانی سنور و سوپا. دەیانەوێ بەم شێوەیە ببنە هۆی ڕشتنی خوێن بۆ وروژاندن. ئەو کۆچبەرانەی دەیانەوێ بەشێوەیەکی ناشەرعی سنوری نێوان پۆڵەندا- بیلاڕوس ببەزێنن، دەبنە هۆکاری مەترسی بۆ سەر پۆڵەندا و هەموو یەکێتی ئەوڕوپا و دەبێت حیساب بۆ ئەوە بکەن کە دووچاری هەمان ئەو کاردانەوەیە دەبنەوە کە کاتێک کەسێک لە سنورەکانی داعشەوە دەهات و دەیویست خۆی لە کۆنتڕۆڵ کردن بدزێتەوە. بۆ وڵاتی پۆڵەندا جیاوازی نیە لە نێوان داعش و ڕژێمی پوتین و دیکتاتۆری ژێر دەستی ئەو “ئۆکاشێنکۆ”. پوتین لەپای ئەو تاوانانەی ئەنجامی داون ئێستا داواکراوە لە لایەن دادگای سزادانی نێودەوڵەتی، ئەوەش تازە سەرەتایە. ڕوسەکان و دەزگا سەربازییەکانی ئوکاشینکۆ بەرپرسن لە چەندین تاوانی بێ ویژدانانە، دەستدرێژی و کوشتن. هەرکەسێک بچێتە ناو پلانی پوتین و ئوکاشێنکۆ دژی پۆڵەندا، دەبێت چاوەڕێی دەرەنجامی توندوتیژ بکات. ئاوارەکانی پۆڵەندا و چاڵاکیی قاچاخچێتی پڕوپاگەندەی ڕوسی و بیلاڕوسی دەخوازێت وێنەیەکی ناشیرینی وڵاتی پۆڵەندا و هەڵوێستی بەرانبەر ئاوارەکان نیشان بدات. ئەو ڕاستییەی کە پۆڵەندا چەند ملیۆنێک ئاوارەی ئوکراینای وەرگرتووە و لە لایەکی تر لەسەر سنوری بیلاڕوس دیوارێکی کۆنکریتی دروستکردووە، هەموو ئەوانە دیپۆرت دەکاتەوە کە دەیانەوێ سنوری وڵاتەکە ببەزێنن، گوایا ئەوە دووڕوویی ڕاشیزمی پۆڵەندا دەردەخات. بەڵام ئەوە بە تەواوی قسەی هەڵبەستراوە. پێش هەموو شتێک ئەوانەی لە ئوکرایناوە دێن کەسانێکن لە ناوچەی جەنگەوە هەڵاتوون بەرەو پۆڵەندا، هەروەک ئەوانەی کە لە دەستی داعش ڕایاندەکرد بەرەو هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی تری ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای فیدراڵی عێڕاق. بەڵام ئەوانەی کە سنوری بیلاڕوس-پۆڵەندا دەبەزێنن، ئەوانەن کە بە شێوەیەکی یاسایی چوونەتە بیلاڕوس، ئەوەش لە ڕێگەی کۆمپانیای تایبەت و هاوئاهەنگ لەگەڵ ڕژێمێکی دوژمنی وڵاتی پۆڵەندا، ئەنجا دەیانەوێ یاسای پۆڵەندی بشکێنن و مەترسی دروست بکەن بۆ سەر ئاساییشی پۆڵەندا. ئایا ئەوانە بە هۆشیاری ئەو کارەیان هەیە کە دەیکەن یان نا ئەوە هیچ گرنگییەکی نیە. پێویستە ئەوەش بڵێین کە پۆڵەندا دەیان هەزار ئاوارەی لە بیلاڕوسیشەوە وەرگرتووە (هاوڵاتی بیلاڕوس)، کە هەڕەشەی زیندانی کردن و ئەشکەنجەدانیان لەسەر بووە، چونکە ئۆپۆزسیۆن بوون دژی دەسەڵات. ئاوارە ئەو کەسانەن کە بەهۆی جەنگەوە هەڵدێن یان ڕاوەدوو دەنرێن، نەک ئەوانەی کە حەز دەکەن لە وڵاتێکی دیکە بژین و بۆ ئەوەی باشتر بژین. لە ڕوانگەی ڕێساکانی ئاساییشی بەزاندنی سنوری پۆڵەندا ئەوەش گرنگ نیە، کە ئایا ئەو کەسانەی هاتوونەتە بیلاڕوس دووچاری مەترسی دەبنەوە یان نا، ئایا سەگیان تێبەردەدرێت لە لایەن سەربازانی بیلاڕوسەوە، یان ئازار دراون و ڕاپێچ کراون بۆ سنورەکانی پۆڵەندا، یان مامەڵەیان لەگەڵ کراوە وەکو نیوەمرۆڤ. بەڵێ ئەوهایە بیلاڕوسی ئوکاشێنکۆ، هەر کەسێک بیەوێت بۆ ئەوێندەر بچێت ئەوا دەبێت چاوەڕێی ئەو دەرەنجامە بکات. ئەو کۆمپانیایانەی کە کۆچبەران دەهێنن بۆ بیلاڕوس درۆ دەکەن و دەبێت گلەیی لەوان بکرێت، نەك لە پۆڵەندا. پۆڵەندا بەرپرسیارێتی ئەو هەڵناگرێت کە چۆن کۆچبەران مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت لە وڵاتی بیلاڕوس، دەزانین کە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە، هەروەک چۆن داعش مامەڵەی لەگەڵ خەڵکی دەکرد. پۆڵەندا دانوستان ناکات لەگەڵ تیرۆریستانی ئوکاشێنکۆ، کە وەکو بارمتە مامەڵە لەگەڵ کۆچبەران دەکەن و بەکاریان دەهێنن بۆ گەمەی سیاسی خۆیان و تراژیدیای مرۆیی. ئەگەر پۆڵەندا دانوستانی بکردایە لەگەڵ بیلاڕوس لەسەر ئەو پرسە، ئەو کاتە دەبووە هۆی هاتنی ژمارەیەکی زۆرتری کۆچبەران و دروست کردنی مەترسی لەسەر ژیانیان، چونکە ئەو پلانی تیرۆریستانی ڕوسی و بیلاڕوسی بوو. لەبەر ئەوە پۆڵەندا سنورەکانی خۆی ناکاتەوە بۆ هیچ کەسێک، کە بەم شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت لە لایەن پیاوکوژانی ڕوسی-بیلاڕوسی. لقی ئەو کۆمپانیایانە کە بەم کارانە هەڵدەستن لە وڵاتان، لەوانە لە عێڕاق بەرپرسن لەوە، کە ئەم جۆرە کۆچکردنە ڕێك دەخەن، پێویستە هەرچی زووە دابخرێن و خاوەنەکانیشیان وەکو تاوانبار مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، چونکە وەکو خانەی تیرۆریستانی
هۆکاری بەشداری کردنی ڕژێمی ئوکاشینکۆ (هەردوو وڵاتی ڕوسیا و بیلاڕوس) بۆ پەلاماردانی پۆڵەندا. چ شتێک بووە هۆی دروستکردنی ئەم بارودۆخەی سەر سنوری بیلاروس و پۆڵەندا؟
لە مانگی یۆنیۆی ٢٠٢١ ەوە ڕژێمی بیلاڕوسی ئوکاشێنکۆ خەڵکی بێگانە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا و ئەفریکا ڕاکێش دەکات، کە حەزدەکەن لە ئەوڕوپا بژین، لە ڕێگەی خەڵەتاندنیان بەوە ڕێگەیەکی ئاسانیان بۆ دەستەبەر دەکەن بە ڕێگای پۆڵەندا و لیتوانیا و لاتیڤیا. ئەوەش لە لایەن دەزگای تایبەتی بیلاڕوسی ئەنجام دەدرێت لەگەڵ هاوبەشەکانیان، کە کەسانی ناپیاو و تاوانبارن فێڵ لە خەڵکی دەکەن و دەیانکەنە قوربانی ڕێگەی هات و نەهات. بەشێکی زۆر لەو پارەیەی لە کۆچبەران وەردەگیرێ دەچێتە ناو گیرفانی ئوکاشێنکۆ و ڕژێمەکەی. دیکتاتۆری بیلاڕوس خۆی دانی نا بەوەی کە ئەوە ڕێیەکی باشە بۆ دەستکەوتنی پارە و قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی کە بەری کەوتووە بەهۆی ئابلۆقەی ئابووری یەکێتی ئەوڕوپا کە بەهۆی تاوانی دژبە نەتەوەکەی بەسەری سەپێنراون. ئەوەش کە لە پشتی ئەو کارانەوە دەوەستێت وڵاتی ڕوسیایە. بیلاڕوس بەشێکە لەو یەکێتییەی کە دروست بووە بەناوی یەکێتی ڕوس و بیلاڕوس، کە ئەوەش وادەکات ئەو ڕژێمە ببێتە پاشکۆی ڕوسیا، پێکهاتە سیاسی و سەربازییەکانیشی بەنزیکی پەیوەستن بە ڕوسیا کە ئەوەش دژی ئیرادەی نەتەوەی بیلاڕوسە. ڕوسیا نەریتی سەدان ساڵەی هەیە لە بەکارهێنانی مرۆڤ وەکو قەلغان، نمونەی ئەوەش بریتیە لە ڕاپێچ کردنی خەڵک بەرەو سیبیریا (خاکی نامرۆیی). لەو ناوچەیەدا کە بەدرێژایی ساڵ سەرماوسۆڵە، ژمارەیەکی زۆری خەڵکی پۆڵەندا نەفی کران بۆی، ئەوە بە بڕینی ڕێگایەکی هەزاران کیلۆمەتری کە پێی دەگوترێت “ڕێگای مەرگ”. لە سەردەمی یەکێتی سۆڤیەت لە سیبیریا کامپی کارکردن دروستکرا، کە تیایدا خەڵکانێک وەکو کۆیلە کاریان پێ دەکرا و مامەڵەیان لەگەڵ دەکرا. لەوێدا بەشێوەیەکی ئەندازیاریی خەڵکی بەزۆر ڕەوانە دەکران بە ڕێگای شەمەندەفەری ئاژەڵان، ژمارەیەکی زۆر لە نەتەوەی وەکو تاتارەکانی کریم و چیچانییەکان لە ساڵی ١٩٤٤ بەرەو ئەوێ نەفی کران. پێشتر لە ساڵانی ١٨٦٤ – ١٨٦٧ ملیۆنێک و نیو موسوڵمانی چەرکیس ڕاوەدوونران بەڕێگای دەریای ڕەش بۆ تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ڕوسەکان و بیلاڕوسەکانی ئەمڕۆش بەهەمان شێوەی پێشوو سود لەو ئەزمونە کۆنانە وەردەگرن، بیرۆکەی ئەندازیایی کۆچی بەزۆر لە پەرتوکی قوتابخانەکان دەخوێنرێن، ئەوەش هیچ شتێکی شاراوە نیە و دەتوانن ببینن و سەیری بکەن. ئەو کردەوانە بەشێکن لە کاری ناسەربازیی بیلاڕوس و ڕوسیا کە دژی پۆڵەندا بەکاری دەهێنن. ئەوەی لە سنوری بیلاروس و پۆڵەندا ڕوودەدات بەشێکە لە پەلاماری ڕژێمی ئوکاشێنکۆ (یان ڕاستتر بڵێین یەکێتی نێوان ڕوسیا و بیلاڕوس)، شەڕی هیبرید (تێکەڵاو) بە ئامانجی دروستکردنی قەیرانی مرۆیی بۆ ئەوەی دواتر لە ڕێگەی خزمەتی زانیاریی و فشاری دەروونی، ئامانجی سیاسی و دارایی بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن. لەبەر ئەوە نابێت هیچ کەس چاوەڕێی ئەوە بکات کە پۆڵەندا ڕێ بە کۆچبەرانی نایاسایی بدات سنوری وڵاتەکەی ببەزێنن و لای سەیر بێت کە هێزی پاسەوانی سنور هێز بەکاردەهێنن دژی هەر سنوربەزاندنێک بۆ ناو خاکی پۆڵەندا. هەر لە سەرەتاوە بەشێکی ئەو کۆچبەرانەی کە فێڵیان لێ کراوە لە عێڕاقەوە هاتوون بە تایبەتیش لە هەرێمی کوردستانەوە. کۆچبەرانی هاتوو بۆ وڵاتی بیلاڕوس و دواتریش بۆ سنوری پۆڵەندا، ئاگاداری ئەوە نین کە وەکو ئامراز بەکارهێنراون لە ئۆپەراسیۆنی “شلوز” کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاساییشی پۆڵەندا ئاڕاستە کراوە. یەکێک لە ئامانجەکانی ئەو ئۆپەڕاسیۆنە بریتییە لە ناسەقامگیرکردنی ئەوڕوپا. پۆڵەندا پێداگرە لەسەر ئەوەی ئەو کارە پوچەڵ بکاتەوە. بەم مەبەستەش هێزی پاسەوانی سنور بە هاوکاری سوپای پۆڵەندا بەرپەرچی هەر جۆرە هەوڵێکی سنوربەزاندن دەداتەوە، ئەوانەش کە هەوڵی چوونە ناو خاکی پۆڵەندا دەدەن بەو ڕێگە نایاساییە دەبی هۆشیاری ئەوەیان هەبێت کە وەکو هەڕەشە بۆ سەر ئاساییشی نەتەوەیی پۆڵەندا ئەژمار دەکرێن بێ گوێدانە ئەوەی ئامانجی کۆچکردنیان چیە. ئۆپەڕاسیۆنی “شلوز” و ڕژێمی ئوکاشێنکۆ بیرۆکەی ئۆپەڕاسیۆنی شلوز لە ساڵانی ٢٠١٠-٢٠١١ سەری هەڵدا، کاتێک ڕژێمی بیلاڕوس ویستی پرسی کۆچکردن بەکار بهێنێت لە بەرانبەر یەکێتی ئەوڕوپا بۆ ناچارکردن بە پێدانی سەرانە (بەبیانوی پاراستنی سنورەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوڕوپا لە کۆچی نایاسایی، کە لە ڕاستیدا ڕژێمەکە خۆی ڕێکی دەخست). ئەو بیرۆکەیە دەچێتە خانەی جەنگی دیمۆگرافی، واتا بەکارهێنانی خەڵکی سڤیل بۆ دروستکردنی لێشاوی کۆچکردن، وەکو چەکێک دژی وڵاتێکی دیکە بۆ بەدەست هێنانی ئامانجی ستراتیژی. خەڵکی سڤیل لێرەدا کەسانی هێرشکەر نین، بەڵکو ئامرازن. ئامانجی بەکارهێنانی خەڵکی سڤیل جۆراوجۆرە، لەوانە دەسکەوتی دارایی (بۆ نمونە تورکیا لە ساڵی ٢٠١٥ بەم مەبەستە ٦ ملیار دۆلاری لە یەکێتی ئەوڕوپا دەست کەوت)، هەروەها ئامانجی سازشی سیاسی، ناسەقامگیرکردنی وڵاتان و هتد. بۆ ئەوەی تێبگەین بیلاڕوس و ڕوسیا چ ئامانجێکیان لەوە بەدەست هێناوە، لە مەسەلەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە لە ساڵی ٢٠٢١ دەستی پێکردووە، دەبێت کۆی ڕووداوەکان بزانین. لە مانگی ئۆگوستی ساڵی ٢٠٢٠ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە بیلاڕوس بەڕێوەچوو. دەسەڵاتداری ئەم وڵاتە ئەلێکساندەر ئوکاشێنکۆ کە لە ساڵی ١٩٩٤ ەوە سەرۆکە، لەم هەڵبژاردنە شکستی هێنا (ئەمەش بە گوێرەی دەزگا سەربەخۆکانی ئەم وڵاتە)، بەڵام ئەنجامەکانی دەسکاری کرد و سەرکەوتنی خۆی ڕاگەیاند. ئەمەش بووە هۆی سەرهەڵدانی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانی سەرتاسەری کە دواتر بەشێوەیەکی توندوتیژ سەرکوت کرا. ڕەنگە ئەوە شتێکی سەیر بێت بۆ خەڵکی عێڕاق، بەڵام عێڕاق وڵاتی زۆر دیمۆکراتیترە لە بیلاڕوس. لە عێڕاق هەڵبژاردنەکان ساختە ناکرێن، هەموو کەس دەتوانێت خۆی کاندید بکات، و میدیاکانیش بەم شێوەیە لەژێر باڵی یەکلایەن نین. ئوکاشێنکۆ لە ساڵی ١٩٩٩ فەرمانی کوشتنی ڕکابەرەکانی خۆی دا کە ئەوانە بوون: ڤیکتۆر هارانچ، یوری زاخارانکا، ئاناتۆل زاکراوسکی، هەروەها ڕۆژنامەنوس دیمیتری زاڤادسکی. دوای ئەوە هەرچی میدیای سەربەخۆ هەبوو لەناوی برد، ڕاوەدووی هەموو ئۆپۆزسیۆنی نا، زۆر لە نەیارەکانی خۆی خستە زیندانییەوە، لەوانەش ڕکابەرەکانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و هەندێکیشی ناچار بە کۆچ کرد بۆ دەرەوەی وڵات. زۆر لەوانەی کە بەشداری پرۆتێستەکانیان کردبوو، ئەوانەی کە نەیانتوانی ڕابکەن بۆ وڵاتی پۆڵەندا، دەسگیرکران و لە زیندانەکان دان (سزای زیندانی بۆ ماوەی ١٥ ساڵ). عێڕاقییەکان دەزانن کە خۆپیشاندان تاوان نیە، چونکە لە زۆرجار لە شارەکانی بەغدا و بەسرا و هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجام داوە. لە بیلاڕوس ئەوە بە تاوان لەقەڵەم دەدرێت. یەکێتی ئەوڕوپا دانی بە ئەنجامی هەڵبژاردەکانی بیلاڕوس نەنا و بڕیاری دا ئوکاشێنکۆ کەنارگیر بکات. دۆخەکە لە ٢٣ی مایسی ٢٠٢١ زێتر پەرەی سەند کاتێک فڕۆکەی سڤیڵ لە ئاسمی بیلاڕوس ناچار بە نیشتنەوە کرا لە مینسک کە لە ئەتیناوە بۆ ڤیلنۆ گەشتی دەکرد، ئەوەش لە ژێر هەڕەشەی تەقاندنەوە. ئەو ئۆپەڕاسیۆنی تیرۆریستییە ئەنجامدرا بۆ دەسگیرکردنی چاڵاکوانی بیلاڕوسی ڕۆمان پراتاشێڤیچ کە لەناو فڕۆکەکە بوو، کە دواتر سزای زیندانی کردنی بەسەر سەپێنرا بۆ ماوەی ٨ ساڵ. یەکێتی ئەوڕوپا بڕیاری دا سزای ئەم وڵاتە بدات لەوانە لە ڕێگەی داخستنی ئاسمانەکەی. بەگەڕخستنی ئۆپەڕاسیۆنی شلوز لە لایەن ڕژێمی ئوکاشێنکۆ لە ڕێگەی هێنانی خەڵکی عێڕاق، بریتی بوو لە کاردانەوەی ئوکاشێنکۆ دژی ئەو بڕیارانەی یەکێتی ئەوڕوپا. ئامانجی ئەوەش ئەوە بوو یەکێتی ئەوڕوپا پاشگەز بێتەوە لە سزاکانی و وازبێنێت لە پشتیوانی کردنی ئۆپۆزسیۆنی بیلاڕوسی و دان نان بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن. پاڕادۆکس ئەوە بوو کە ئەو کۆچبەرانەی دەیانوسیت بەشێوەیەکی نایاسایی سنورەکان ببڕن و خۆیان وەکو ئاوارە دادەنا (تەنها تاکوتەرا ئاوارەیان تێدابوو)، بوونە ئامرازێک دژی ئۆپۆزسیۆنی بیلاڕوس. پۆڵەندا ڕێگەی بەوە نەدا و بڕیاری دا سنورەکان دابخا و بەوپەڕی پێداگرییەوە پلانەکانی ئوکاشێنکۆ