Alshafafya Szaffaf/szaffafiat

پلانی ئوکاشێنکۆ: ناسەقامگیری پۆڵەندا و تێکدانی ئارامی ئەوڕوپا

پلانی ئوکاشێنکۆ: ناسەقامگیری پۆڵەندا و تێکدانی ئارامی ئەوڕوپا هاتن بۆ بیلاڕوس ڕێگەیەکی ئاسان نیە بۆ کۆچکردن بەرەو ئەوڕوپا، بەڵکو بەشێکە لە ملمانێی نێوان ڕوسیا و بیلاروس لەگەل پۆڵەندا و وڵاتانی ئەوڕوپا. ئەو ململانێیە بەشێکە لە سیاسەتی توندوتیژ و داگیرکارانەی ڕوسیا کە دەتوانین ئەنجامەکەی لە وڵاتی دراوسێی هەریەک لە ڕوسیا و بیلاڕوس و پۆڵەندا، واتا لە ئۆکراینا ببینین، کە تیایدا بە هۆی پەلاماری ڕوسیا جەنگ بەرپابووە. لە ئەنجامی ئەو جەنگە نزیکەی سەت هەزار کەس کوژراون، سەدان هەزار بریندارن و ملیۆنەها خەڵکی سڤیلیش ڕایانکردووە و پەنایان بۆ وڵاتان لەوانە بۆ پۆڵەندا بردووە. هەموو جۆرە پەڕینەوەیەکی نایاسایی بۆ سنوری پۆڵەندا لەژێر هەر ناوێک بێت لەو باردودۆخەدا بریتیە لە کارێکی شێتانە و وەکو کردەیەکی دوژمنانە بۆ سەر پۆڵەندا و ئاساییشی ئەو وڵاتە ئەژمار دەکرێت. ئایا دەکرێ ئەو بێنینە بەرچاومان کاتێک داعش هێرشی کرد، هێز و سوپای عێڕاق و هەرێمی کوردستان چاوپۆشی بکەن لە هاتنی کۆچبەران بۆ ناوخۆی وڵات بەشێوەیەکی نایاسایی و بێ ئەوەی ئەژمار بۆ هیچ یاسا و ڕێسایەکی وڵات بکرێت؟ کەواتە زەحمەتە چاوەڕێی ئەوە بکەین وڵاتی پۆڵەندا بەشێوەیەکی دیکە هەڵسوکەوت بکات وەکو ئەوەی پێویستە لەسەری بۆ پاراستنی ئاساییشی وڵاتەکەی. پۆڵەندا جیاکاری دەکات لە نێوان کۆچبەر و ئاوارە، بێ گوێدانە ئەوەی کە سەر بە چ ئایینێکن و ڕەنگی پێستیان چ ڕەنگێكە، بەڵکو هۆکاری بڕینی سنور بڕیاردەری سەرەکییە. هەمان شت لە عێڕاق ڕوویدا لە کاتی شەڕی داعش. ئاوارەکان ئەوانە بوون کە لە دەست تیرۆریستان ڕایانکرد لە موسڵ و شەنگال و تەلەعفەر و ئەو شوێنانەی کە داعش داگیری کردبوون. ئاوارەکان لە بەنگلادش و فلیپین و جۆرجیا و پاکستانەوە نەبوون کە ئێستا لە هەولێر و بەغدا و نەجەف کاردەکەن. یاخود لە وڵاتانی ئەوڕوپا و ئاسیا و ئەفریکا نەبوون، کە ئامانجی خراپیان هەبێت بۆ نمونە ئامانجیان ئەوە بێت جاسوسی بکەن یان کاری تێکدەرانە و تیرۆریستی ئەنجام بدەن یان مەبەستیان بووبێت بچنە ڕیزەکانی داعش. هەر بۆ ئەمەیە کە هێزی پاراستنی ئاساییش هەن و دەبێت هەموو شتێک بپشکنن. لە بارودۆخی هەبوونی مەترسی بۆ سەر ئاساییشی نیشتمانی، کە ئێستا وڵاتی پۆڵەندا لەو دۆخەدا خۆی دەبینێتەوە، هەروەک عێڕاق لە کاتی جەنگی داعش هەیبوو، ئەو ڕێسایانە زێتر توند دەکرێن و ئەو کەسانەش کە بیانەوێ ئەو ڕێسایانە بشکێنن دووچاری کاردانەوەی توند دەبنەوە. پۆڵەندا ئاوارەی لە وڵاتی ئوکرایناوە وەرگرت بێ ئەوەی گوێ بەوە بدات کە ئاوانە خەڵکی ئوکراینان یان قوتابی و ئیشکەری بێگانەن لەم وڵاتە دەژین، لەوانیش عێڕاقی، کورد، عەرەب، هیندی و موسوڵمان و هتد. هەمووشیان دەبووایە لە خاڵی سنوری بێنە ژوورەوە و پشکنینیان بۆ بکرێت و ناسنامەی خۆیان نیشان بدەن و بۆ ئەوەی فەرمانی هێزی پاسەوانی سنور جێبەجێ بکەن. هەمان شت کاتێک خەڵکانێک لە سنوری داعشەوە ڕایاندەکرد. ئایا هێزە عێڕاقییەکان بە سوپا و پێشمەرگەوە چۆن مامەڵەیان لەگەڵ کەسانێک یان گڕوپێک دەکرد کە لە سنورەکانی داعشەوە بێن و بیانەوێ خاڵی کۆنتڕۆڵ کردن ببەزێنن و ڕابکەن لەدەست پۆلیس و هێزەکانی سنور؟ یان بە ئاسن و دار پەلاماری هێزەکانی عێڕاقییان بدایە؟ بە تایبەتی ئەگەر تیرۆریستانی داعش سەرکردایەتییان بکردنایە؟ بەم شێوەیە ئەو هێزانەی دژی وڵاتی پۆڵەندان مەبەست هێزەکانی بیلاڕوسە، گڕوپی شەڕکەر و تێکدەر ئامادە دەکەن بۆ پەلاماردانی پۆڵەندا و هێزەکانی پاسەوانی سنور و سوپا. دەیانەوێ بەم شێوەیە ببنە هۆی ڕشتنی خوێن  بۆ وروژاندن. ئەو کۆچبەرانەی دەیانەوێ بەشێوەیەکی ناشەرعی سنوری نێوان پۆڵەندا- بیلاڕوس ببەزێنن، دەبنە هۆکاری مەترسی بۆ سەر پۆڵەندا و هەموو یەکێتی ئەوڕوپا و دەبێت حیساب بۆ ئەوە بکەن کە دووچاری هەمان ئەو کاردانەوەیە دەبنەوە کە کاتێک کەسێک لە سنورەکانی داعشەوە دەهات و دەیویست خۆی لە کۆنتڕۆڵ کردن بدزێتەوە. بۆ وڵاتی پۆڵەندا جیاوازی نیە لە نێوان داعش و ڕژێمی پوتین و دیکتاتۆری ژێر دەستی ئەو “ئۆکاشێنکۆ”. پوتین لەپای ئەو تاوانانەی ئەنجامی داون ئێستا داواکراوە لە لایەن دادگای سزادانی نێودەوڵەتی، ئەوەش تازە سەرەتایە. ڕوسەکان و دەزگا سەربازییەکانی ئوکاشینکۆ بەرپرسن لە چەندین تاوانی بێ ویژدانانە، دەستدرێژی و کوشتن. هەرکەسێک بچێتە ناو پلانی پوتین و ئوکاشێنکۆ دژی پۆڵەندا، دەبێت چاوەڕێی دەرەنجامی توندوتیژ بکات. ئاوارەکانی پۆڵەندا و چاڵاکیی قاچاخچێتی پڕوپاگەندەی ڕوسی و بیلاڕوسی دەخوازێت وێنەیەکی ناشیرینی وڵاتی پۆڵەندا و هەڵوێستی بەرانبەر ئاوارەکان نیشان بدات. ئەو ڕاستییەی کە پۆڵەندا چەند ملیۆنێک ئاوارەی ئوکراینای وەرگرتووە و لە لایەکی تر لەسەر سنوری بیلاڕوس دیوارێکی کۆنکریتی دروستکردووە، هەموو ئەوانە دیپۆرت دەکاتەوە کە دەیانەوێ سنوری وڵاتەکە ببەزێنن، گوایا ئەوە دووڕوویی ڕاشیزمی پۆڵەندا دەردەخات. بەڵام ئەوە بە تەواوی قسەی هەڵبەستراوە. پێش هەموو شتێک ئەوانەی لە ئوکرایناوە دێن کەسانێکن لە ناوچەی جەنگەوە هەڵاتوون بەرەو پۆڵەندا، هەروەک ئەوانەی کە لە دەستی داعش ڕایاندەکرد بەرەو هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی تری ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای فیدراڵی عێڕاق. بەڵام ئەوانەی کە سنوری بیلاڕوس-پۆڵەندا دەبەزێنن، ئەوانەن کە بە شێوەیەکی یاسایی چوونەتە بیلاڕوس، ئەوەش لە ڕێگەی کۆمپانیای تایبەت و هاوئاهەنگ لەگەڵ ڕژێمێکی دوژمنی وڵاتی پۆڵەندا، ئەنجا دەیانەوێ یاسای پۆڵەندی بشکێنن و مەترسی دروست بکەن بۆ سەر ئاساییشی پۆڵەندا. ئایا ئەوانە بە هۆشیاری ئەو کارەیان هەیە کە دەیکەن یان نا ئەوە هیچ گرنگییەکی نیە. پێویستە ئەوەش بڵێین کە پۆڵەندا دەیان هەزار ئاوارەی لە بیلاڕوسیشەوە وەرگرتووە (هاوڵاتی بیلاڕوس)، کە هەڕەشەی زیندانی کردن و ئەشکەنجەدانیان لەسەر بووە، چونکە ئۆپۆزسیۆن بوون دژی دەسەڵات. ئاوارە ئەو کەسانەن کە بەهۆی جەنگەوە ‌هەڵدێن یان ڕاوەدوو دەنرێن، نەک ئەوانەی کە حەز دەکەن لە وڵاتێکی دیکە بژین و بۆ ئەوەی باشتر بژین. لە ڕوانگەی ڕێساکانی ئاساییشی بەزاندنی سنوری پۆڵەندا ئەوەش گرنگ نیە، کە ئایا ئەو کەسانەی هاتوونەتە بیلاڕوس دووچاری مەترسی دەبنەوە یان نا، ئایا سەگیان تێبەردەدرێت لە لایەن سەربازانی بیلاڕوسەوە، یان ئازار دراون و ڕاپێچ کراون بۆ سنورەکانی پۆڵەندا، یان مامەڵەیان لەگەڵ کراوە وەکو نیوەمرۆڤ. بەڵێ ئەوهایە بیلاڕوسی ئوکاشێنکۆ، هەر کەسێک بیەوێت بۆ ئەوێندەر بچێت ئەوا دەبێت چاوەڕێی ئەو دەرەنجامە بکات. ئەو کۆمپانیایانەی کە کۆچبەران دەهێنن بۆ بیلاڕوس درۆ دەکەن و دەبێت گلەیی لەوان بکرێت، نەك لە پۆڵەندا. پۆڵەندا بەرپرسیارێتی ئەو هەڵناگرێت کە چۆن کۆچبەران مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت لە وڵاتی بیلاڕوس، دەزانین کە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە، هەروەک چۆن داعش مامەڵەی لەگەڵ خەڵکی دەکرد. پۆڵەندا دانوستان ناکات لەگەڵ تیرۆریستانی ئوکاشێنکۆ، کە وەکو بارمتە مامەڵە لەگەڵ کۆچبەران دەکەن و بەکاریان دەهێنن بۆ گەمەی سیاسی خۆیان و تراژیدیای مرۆیی. ئەگەر پۆڵەندا دانوستانی بکردایە لەگەڵ بیلاڕوس لەسەر ئەو پرسە، ئەو کاتە دەبووە هۆی هاتنی ژمارەیەکی زۆرتری کۆچبەران و دروست کردنی مەترسی لەسەر ژیانیان، چونکە ئەو پلانی تیرۆریستانی ڕوسی و بیلاڕوسی بوو. لەبەر ئەوە پۆڵەندا سنورەکانی خۆی ناکاتەوە بۆ هیچ کەسێک، کە بەم شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت لە لایەن پیاوکوژانی ڕوسی-بیلاڕوسی. لقی ئەو کۆمپانیایانە کە بەم کارانە هەڵدەستن لە وڵاتان، لەوانە لە عێڕاق بەرپرسن لەوە، کە ئەم جۆرە کۆچکردنە ڕێك دەخەن، پێویستە هەرچی زووە دابخرێن و خاوەنەکانیشیان وەکو تاوانبار مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، چونکە وەکو خانەی تیرۆریستانی

هۆکاری بەشداری کردنی ڕژێمی ئوکاشینکۆ (هەردوو وڵاتی ڕوسیا و بیلاڕوس) بۆ پەلاماردانی پۆڵەندا. چ شتێک بووە هۆی دروستکردنی ئەم بارودۆخەی سەر سنوری بیلاروس و پۆڵەندا؟

لە مانگی یۆنیۆی ٢٠٢١ ەوە ڕژێمی بیلاڕوسی ئوکاشێنکۆ خەڵکی بێگانە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا و ئەفریکا ڕاکێش دەکات، کە حەزدەکەن لە ئەوڕوپا بژین، لە ڕێگەی خەڵەتاندنیان بەوە ڕێگەیەکی ئاسانیان بۆ دەستەبەر دەکەن بە ڕێگای پۆڵەندا و لیتوانیا و لاتیڤیا. ئەوەش لە لایەن دەزگای تایبەتی بیلاڕوسی ئەنجام دەدرێت لەگەڵ هاوبەشەکانیان، کە کەسانی ناپیاو و تاوانبارن فێڵ لە خەڵکی دەکەن و دەیانکەنە قوربانی ڕێگەی هات و نەهات. بەشێکی زۆر لەو پارەیەی لە کۆچبەران وەردەگیرێ دەچێتە ناو گیرفانی ئوکاشێنکۆ و ڕژێمەکەی. دیکتاتۆری بیلاڕوس خۆی دانی نا بەوەی کە ئەوە ڕێیەکی باشە بۆ دەستکەوتنی پارە و قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی کە بەری کەوتووە بەهۆی ئابلۆقەی ئابووری یەکێتی ئەوڕوپا کە بەهۆی تاوانی دژبە نەتەوەکەی بەسەری سەپێنراون. ئەوەش کە لە پشتی ئەو کارانەوە دەوەستێت وڵاتی ڕوسیایە. بیلاڕوس بەشێکە لەو یەکێتییەی کە دروست بووە بەناوی یەکێتی ڕوس و بیلاڕوس، کە ئەوەش وادەکات ئەو ڕژێمە ببێتە پاشکۆی ڕوسیا، پێکهاتە سیاسی و سەربازییەکانیشی بەنزیکی پەیوەستن بە ڕوسیا کە ئەوەش دژی ئیرادەی نەتەوەی بیلاڕوسە. ڕوسیا نەریتی سەدان ساڵەی هەیە لە بەکارهێنانی مرۆڤ وەکو قەلغان، نمونەی ئەوەش بریتیە لە ڕاپێچ کردنی خەڵک بەرەو سیبیریا (خاکی نامرۆیی). لەو ناوچەیەدا کە بەدرێژایی ساڵ سەرماوسۆڵە، ژمارەیەکی زۆری خەڵکی پۆڵەندا نەفی کران بۆی، ئەوە بە بڕینی ڕێگایەکی هەزاران کیلۆمەتری کە پێی دەگوترێت “ڕێگای مەرگ”. لە سەردەمی یەکێتی سۆڤیەت لە سیبیریا کامپی کارکردن دروستکرا، کە تیایدا خەڵکانێک وەکو کۆیلە کاریان پێ دەکرا و مامەڵەیان لەگەڵ دەکرا. لەوێدا بەشێوەیەکی ئەندازیاریی خەڵکی بەزۆر ڕەوانە دەکران بە ڕێگای شەمەندەفەری ئاژەڵان، ژمارەیەکی زۆر لە نەتەوەی وەکو تاتارەکانی کریم و چیچانییەکان لە ساڵی ١٩٤٤ بەرەو ئەوێ نەفی کران. پێشتر لە ساڵانی ١٨٦٤ – ١٨٦٧ ملیۆنێک و نیو موسوڵمانی چەرکیس ڕاوەدوونران بەڕێگای دەریای ڕەش بۆ تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ڕوسەکان و بیلاڕوسەکانی ئەمڕۆش بەهەمان شێوەی پێشوو سود لەو ئەزمونە کۆنانە وەردەگرن، بیرۆکەی ئەندازیایی کۆچی بەزۆر لە پەرتوکی قوتابخانەکان دەخوێنرێن، ئەوەش هیچ شتێکی شاراوە نیە و دەتوانن ببینن و سەیری بکەن. ئەو کردەوانە بەشێکن لە کاری ناسەربازیی بیلاڕوس و ڕوسیا کە دژی پۆڵەندا بەکاری دەهێنن. ئەوەی لە سنوری بیلاروس و پۆڵەندا ڕوودەدات بەشێکە لە پەلاماری ڕژێمی ئوکاشێنکۆ (یان ڕاستتر بڵێین یەکێتی نێوان ڕوسیا و بیلاڕوس)، شەڕی هیبرید (تێکەڵاو) بە ئامانجی دروستکردنی قەیرانی مرۆیی بۆ ئەوەی دواتر لە ڕێگەی خزمەتی زانیاریی و فشاری دەروونی، ئامانجی سیاسی و دارایی بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن. لەبەر ئەوە نابێت هیچ کەس چاوەڕێی ئەوە بکات کە پۆڵەندا ڕێ بە کۆچبەرانی نایاسایی بدات سنوری وڵاتەکەی ببەزێنن و لای سەیر بێت کە هێزی پاسەوانی سنور هێز بەکاردەهێنن دژی هەر سنوربەزاندنێک بۆ ناو خاکی پۆڵەندا. هەر لە سەرەتاوە بەشێکی ئەو کۆچبەرانەی کە فێڵیان لێ کراوە لە عێڕاقەوە هاتوون بە تایبەتیش لە هەرێمی کوردستانەوە. کۆچبەرانی هاتوو بۆ وڵاتی بیلاڕوس و دواتریش بۆ سنوری پۆڵەندا، ئاگاداری ئەوە نین کە وەکو ئامراز بەکارهێنراون لە ئۆپەراسیۆنی “شلوز” کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاساییشی پۆڵەندا ئاڕاستە کراوە. یەکێک لە ئامانجەکانی ئەو ئۆپەڕاسیۆنە بریتییە لە ناسەقامگیرکردنی ئەوڕوپا. پۆڵەندا پێداگرە لەسەر ئەوەی ئەو کارە پوچەڵ بکاتەوە. بەم مەبەستەش هێزی پاسەوانی سنور بە هاوکاری سوپای پۆڵەندا بەرپەرچی هەر جۆرە هەوڵێکی سنوربەزاندن دەداتەوە، ئەوانەش کە هەوڵی چوونە ناو خاکی پۆڵەندا دەدەن بەو ڕێگە نایاساییە دەبی هۆشیاری ئەوەیان هەبێت کە وەکو هەڕەشە بۆ سەر ئاساییشی نەتەوەیی پۆڵەندا ئەژمار دەکرێن بێ گوێدانە ئەوەی ئامانجی کۆچکردنیان چیە. ئۆپەڕاسیۆنی “شلوز” و ڕژێمی ئوکاشێنکۆ بیرۆکەی ئۆپەڕاسیۆنی شلوز لە ساڵانی ٢٠١٠-٢٠١١ سەری هەڵدا، کاتێک ڕژێمی بیلاڕوس ویستی پرسی کۆچکردن بەکار بهێنێت لە بەرانبەر یەکێتی ئەوڕوپا بۆ ناچارکردن بە پێدانی سەرانە (بەبیانوی پاراستنی سنورەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوڕوپا لە کۆچی نایاسایی، کە لە ڕاستیدا ڕژێمەکە خۆی ڕێکی دەخست). ئەو بیرۆکەیە دەچێتە خانەی جەنگی دیمۆگرافی، واتا بەکارهێنانی خەڵکی سڤیل بۆ دروستکردنی لێشاوی کۆچکردن، وەکو چەکێک دژی وڵاتێکی دیکە بۆ بەدەست هێنانی ئامانجی ستراتیژی. خەڵکی سڤیل لێرەدا کەسانی هێرشکەر نین، بەڵکو ئامرازن. ئامانجی بەکارهێنانی خەڵکی سڤیل جۆراوجۆرە، لەوانە دەسکەوتی دارایی (بۆ نمونە تورکیا لە ساڵی ٢٠١٥ بەم مەبەستە ٦ ملیار دۆلاری لە یەکێتی ئەوڕوپا دەست کەوت)، هەروەها ئامانجی سازشی سیاسی، ناسەقامگیرکردنی وڵاتان و هتد. بۆ ئەوەی تێبگەین بیلاڕوس  و ڕوسیا چ ئامانجێکیان لەوە بەدەست هێناوە، لە مەسەلەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە لە ساڵی ٢٠٢١ دەستی پێکردووە، دەبێت کۆی ڕووداوەکان بزانین. لە مانگی ئۆگوستی ساڵی ٢٠٢٠ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە بیلاڕوس بەڕێوەچوو. دەسەڵاتداری ئەم وڵاتە ئەلێکساندەر ئوکاشێنکۆ کە لە ساڵی ١٩٩٤ ەوە سەرۆکە، لەم هەڵبژاردنە شکستی هێنا (ئەمەش بە گوێرەی دەزگا سەربەخۆکانی ئەم وڵاتە)، بەڵام ئەنجامەکانی دەسکاری کرد و سەرکەوتنی خۆی ڕاگەیاند. ئەمەش بووە هۆی سەرهەڵدانی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانی سەرتاسەری کە دواتر بەشێوەیەکی توندوتیژ سەرکوت کرا. ڕەنگە ئەوە شتێکی سەیر بێت بۆ خەڵکی عێڕاق، بەڵام عێڕاق وڵاتی زۆر دیمۆکراتیترە لە بیلاڕوس. لە عێڕاق هەڵبژاردنەکان ساختە ناکرێن، هەموو کەس دەتوانێت خۆی کاندید بکات، و میدیاکانیش بەم شێوەیە لەژێر باڵی یەکلایەن نین.  ئوکاشێنکۆ لە ساڵی ١٩٩٩ فەرمانی کوشتنی ڕکابەرەکانی خۆی دا کە ئەوانە بوون: ڤیکتۆر هارانچ، یوری زاخارانکا، ئاناتۆل زاکراوسکی، هەروەها ڕۆژنامەنوس دیمیتری زاڤادسکی. دوای ئەوە هەرچی میدیای سەربەخۆ هەبوو لەناوی برد، ڕاوەدووی هەموو ئۆپۆزسیۆنی نا، زۆر لە نەیارەکانی خۆی خستە زیندانییەوە، لەوانەش ڕکابەرەکانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و هەندێکیشی ناچار بە کۆچ کرد بۆ دەرەوەی وڵات. زۆر لەوانەی کە بەشداری پرۆتێستەکانیان کردبوو، ئەوانەی کە نەیانتوانی ڕابکەن بۆ وڵاتی پۆڵەندا، دەسگیرکران و لە زیندانەکان دان (سزای زیندانی بۆ ماوەی ١٥ ساڵ). عێڕاقییەکان دەزانن کە خۆپیشاندان تاوان نیە، چونکە لە زۆرجار لە شارەکانی بەغدا و بەسرا و هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجام داوە. لە بیلاڕوس ئەوە بە تاوان لەقەڵەم دەدرێت. یەکێتی ئەوڕوپا دانی بە ئەنجامی هەڵبژاردەکانی بیلاڕوس نەنا و بڕیاری دا ئوکاشێنکۆ کەنارگیر بکات. دۆخەکە لە ٢٣ی مایسی ٢٠٢١ زێتر پەرەی سەند کاتێک فڕۆکەی سڤیڵ لە ئاسمی بیلاڕوس ناچار بە نیشتنەوە کرا لە مینسک کە لە ئەتیناوە بۆ ڤیلنۆ گەشتی دەکرد، ئەوەش لە ژێر هەڕەشەی تەقاندنەوە. ئەو ئۆپەڕاسیۆنی تیرۆریستییە ئەنجامدرا بۆ دەسگیرکردنی چاڵاکوانی بیلاڕوسی ڕۆمان پراتاشێڤیچ کە لەناو فڕۆکەکە بوو، کە دواتر سزای زیندانی کردنی بەسەر سەپێنرا بۆ ماوەی ٨ ساڵ. یەکێتی ئەوڕوپا بڕیاری دا سزای ئەم وڵاتە بدات لەوانە لە ڕێگەی داخستنی ئاسمانەکەی. بەگەڕخستنی ئۆپەڕاسیۆنی شلوز لە لایەن ڕژێمی ئوکاشێنکۆ لە ڕێگەی هێنانی خەڵکی عێڕاق، بریتی بوو لە کاردانەوەی ئوکاشێنکۆ دژی ئەو بڕیارانەی یەکێتی ئەوڕوپا. ئامانجی ئەوەش ئەوە بوو یەکێتی ئەوڕوپا پاشگەز بێتەوە لە سزاکانی و وازبێنێت لە پشتیوانی کردنی ئۆپۆزسیۆنی بیلاڕوسی و دان نان بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن. پاڕادۆکس ئەوە بوو کە ئەو کۆچبەرانەی دەیانوسیت بەشێوەیەکی نایاسایی سنورەکان ببڕن و خۆیان وەکو ئاوارە دادەنا (تەنها تاکوتەرا ئاوارەیان تێدابوو)، بوونە ئامرازێک دژی ئۆپۆزسیۆنی بیلاڕوس. پۆڵەندا ڕێگەی بەوە نەدا و بڕیاری دا سنورەکان دابخا و بەوپەڕی پێداگرییەوە پلانەکانی ئوکاشێنکۆ